لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 17:9-24 - Compare All Versions

ڕۆما 17:9-24 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

چونكه‌ سیپاره‌كه‌ به‌ پڕعون ده‌فه‌رمووێ: {تۆم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ په‌یداكرد، تاكو توانای خۆم له‌ تۆدا ده‌ربخه‌م و تاكو له‌ هه‌موو زه‌ویدا ناوم ڕابگه‌یه‌ندرێت} . كه‌واته‌ خودا به‌زه‌یی به‌وه‌ دێته‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت و ئه‌وه‌ش دڵڕه‌ق ده‌كات كه‌ ده‌یه‌وێت. ئینجا پێم ده‌ڵێی: “ئیتر بۆچی هێشتا گله‌یی ده‌كات؟ چونكه‌ كێ دژی خواستی ئه‌و ڕاده‌وه‌ستێت؟” به‌ڵكو ئه‌ی مرۆڤ تۆ كێیت وه‌ڵامی خودا ده‌ده‌یته‌وه‌؟ ئایا دروستكراو به‌ دروستكاری ده‌ڵێ: “بۆچی وا دروستت كردم؟” ئایا گۆزه‌وان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر قوڕدا نییه؟‌ له‌ هه‌مان قوڕ ده‌فرێک بۆ ڕێزلێنان و یه‌كێكی دیكه‌ش ئاسایی دروست بكات؟ به‌ڵام چییه‌ ئه‌گه‌ر خودا كه‌ ده‌یه‌وێت تووڕه‌یی ده‌ربخات و توانای خۆی ئاشكرا بكات، به‌ پشوودرێژی زۆره‌وه‌ به‌رگه‌ی ئه‌و ده‌فرانه‌ی تووڕه‌یی گرت كه‌ بۆ له‌ناوبردن ئاماده‌ كراون؟ تاكو ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌فرانه‌ی به‌زه‌یی ئاشكرا بكات كه‌ پێشتر بۆ شكۆمه‌ندی ئاماده‌ی كردوون؟ له‌نێو ئه‌واندا ئێمه‌شی بانگكردووه‌، نه‌ک ته‌نها له‌ جوو، به‌ڵكو له‌ نه‌ته‌وه‌كانیش.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 9 PNTZS

ڕۆما 17:9-24 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

نووسراوە پیرۆزەکە بە فیرعەون دەفەرموێ: ﴿لەبەر ئەوە تۆم هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی توانای خۆم لە تۆدا دەربخەم، تاکو لە هەموو زەویدا ناوم ڕابگەیەنرێت.﴾ کەواتە خودا بەزەیی بەوە دێتەوە کە دەیەوێت و ئەوەش دڵڕەق دەکات کە دەیەوێت. ئینجا پێم دەڵێی: «ئیتر بۆچی خودا هێشتا خەتابارمان دەکات؟ کێ دەتوانێت لە دژی خواستی ئەو ڕابوەستێت؟» ئەی مرۆڤ تۆ کێیت وەڵامی خودا دەدەیتەوە؟ ﴿ئایا دروستکراو بە دروستکەری دەڵێ: «بۆچی وا دروستت کردم؟»﴾ ئایا گۆزەکەر دەسەڵاتی بەسەر قوڕدا نییە لە هەمان قوڕ دەفرێک بۆ ڕێزلێنان و یەکێکی دیکەش ئاسایی دروستبکات؟ بەڵام چی دەبێت ئەگەر خودا بیەوێت تووڕەیی دەربخات و توانای خۆی ئاشکرا بکات، بە پشوودرێژی زۆرەوە بەرگەی ئەو دەفرانەی تووڕەیی بگرێت کە بۆ لەناوبردن ئامادە کراون؟ چی دەبێت ئەگەر ئەمە بکات تاکو دەوڵەمەندی شکۆی خۆی لەسەر ئەو دەفرانەی بەزەیی ئاشکرا بکات کە پێشتر بۆ شکۆمەندی ئامادەی کردوون؟ لەناو ئەواندا ئێمەشی بانگکردووە، نەک تەنها لە جولەکە، بەڵکو لە نەتەوەکانیش.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 9 KSS