ڕۆما 15:9-21
ڕۆما 15:9-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه به مووشێ ده‌فه‌رمووێ: {میهره‌بان ده‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میهره‌بان ده‌بم و به به‌زه‌یی ده‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌زه‌ییم پێیدا دێته‌وه} . كه‌واته، به ئاره‌زووی كه‌سێک و هه‌وڵدانی كه‌سێک نییه، به‌ڵكو له خوداوه‌یه كه میهه‌ربانه. چونكه سیپاره‌كه به پڕعون ده‌فه‌رمووێ: {تۆم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یداكرد، تاكو توانای خۆم له تۆدا ده‌ربخه‌م و تاكو له هه‌موو زه‌ویدا ناوم ڕابگه‌یه‌ندرێت} . كه‌واته خودا به‌زه‌یی به‌وه دێته‌وه كه ده‌یه‌وێت و ئه‌وه‌ش دڵڕه‌ق ده‌كات كه ده‌یه‌وێت. ئینجا پێم ده‌ڵێی: “ئیتر بۆچی هێشتا گله‌یی ده‌كات؟ چونكه كێ دژی خواستی ئه‌و ڕاده‌وه‌ستێت؟” به‌ڵكو ئه‌ی مرۆڤ تۆ كێیت وه‌ڵامی خودا ده‌ده‌یته‌وه؟ ئایا دروستكراو به دروستكاری ده‌ڵێ: “بۆچی وا دروستت كردم؟” ئایا گۆزه‌وان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر قوڕدا نییه؟ له هه‌مان قوڕ ده‌فرێک بۆ ڕێزلێنان و یه‌كێكی دیكه‌ش ئاسایی دروست بكات؟
ڕۆما 15:9-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە بە مو‌سا دەفەرموێ: ﴿میهرەبان دەبم لەگەڵ ئەوەی میهرەبان دەبم و بە بەزەیی دەبم لەگەڵ ئەوەی بەزەییم پێیدا دێتەوە.﴾ کەواتە، بە ئارەزووی یەکێک و هەوڵدانی یەکێک نییە، بەڵکو لە خوداوەیە کە بەزەیی هەیە. نووسراوە پیرۆزەکە بە فیرعەون دەفەرموێ: ﴿لەبەر ئەوە تۆم هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی توانای خۆم لە تۆدا دەربخەم، تاکو لە هەموو زەویدا ناوم ڕابگەیەنرێت.﴾ کەواتە خودا بەزەیی بەوە دێتەوە کە دەیەوێت و ئەوەش دڵڕەق دەکات کە دەیەوێت. ئینجا پێم دەڵێی: «ئیتر بۆچی خودا هێشتا خەتابارمان دەکات؟ کێ دەتوانێت لە دژی خواستی ئەو ڕابوەستێت؟» ئەی مرۆڤ تۆ کێیت وەڵامی خودا دەدەیتەوە؟ ﴿ئایا دروستکراو بە دروستکەری دەڵێ: «بۆچی وا دروستت کردم؟»﴾ ئایا گۆزەکەر دەسەڵاتی بەسەر قوڕدا نییە لە هەمان قوڕ دەفرێک بۆ ڕێزلێنان و یەکێکی دیکەش ئاسایی دروستبکات؟