ڕۆما 1:9-4
ڕۆما 1:9-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م، ویژدانیشم به ڕووحی پارسا گه‌واهیده‌رمه، كه خه‌مێكی مه‌زنم هه‌یه و ئازارێكی بێ بڕانه‌وه له دڵمدا هه‌یه. خۆزگه خۆم نه‌فره‌تم لێ بكرابایه و له مه‌سیح بێبه‌ش بوومایه، له پێناوی برایانم، خزمانم به‌گوێره‌ی جه‌سته، ئیسڕائیلییه‌كان، ڕۆڵه‌یێتی و شكۆ و په‌یمانه‌كان و ته‌ورات و په‌رستن و به‌ڵێنه‌كان هی ئه‌وانه.
هاوبەشی بکە
ڕۆما 9 بخوێنەوەڕۆما 1:9-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
مەسیح شایەتمە کە ڕاستی دەڵێم و درۆ ناکەم، ویژدانیشم بە ڕۆحی پیرۆز ئەوە دووپات دەکاتەوە، کە زۆر دڵتەنگم و ئازارێکی بێ بڕانەوەم لە دڵدایە. خۆزگە خۆم نەفرەتم لێ بکرایە و لە مەسیح بێبەش بوومایە، لە پێناوی برایانم، هاونەژادەکانم، ئیسرائیلییەکان. لەخۆگرتنەوە و شکۆ و پەیمانەکان و وەرگرتنی تەورات و ڕێوڕەسمەکانی پەرستن و بەڵێنەکان هی ئەوانە.
هاوبەشی بکە
ڕۆما 9 بخوێنەوە