ڕۆما 16:8-19
ڕۆما 16:8-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕووح خۆی گه‌واهیی بۆ ڕووحمان ده‌دات كه ئێمه ڕۆڵه‌ی خوداین. ئه‌گه‌ر ڕۆڵه بین، میراتگریشین، میراتگری خودا و هاومیراتی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازار بچێژین، بۆ ئه‌وه‌ی تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌و شكۆدار بین. پێم وایه ئازاره‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ شكۆی داهاتوو كه تیاماندا ئاشكرا ده‌كرێت به‌راورد ناكرێت. چونكه ئافریده چاوه‌ڕێ ده‌كات ڕۆڵه‌كانی خودا ئاشكرا بكرێن.
هاوبەشی بکە
ڕۆما 8 بخوێنەوەڕۆما 16:8-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕۆحی پیرۆز خۆی شایەتی بۆ ڕۆحمان دەدات کە منداڵی خوداین. ئەگەر منداڵی بین، میراتگریشین، میراتگری خودا و هاومیراتی مەسیح، ئەگەر لە ڕاستیدا لەگەڵ ئەو ئازار بچێژین، بۆ ئەوەیە لەگەڵ ئەو شکۆدار بین. پێم وایە ئازارەکانی ئێستا لەگەڵ شکۆی داهاتوو کە تیاماندا ئاشکرا دەکرێت بەراورد ناکرێت، چونکە بەدیهێنراو بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکات ڕۆڵەکانی خودا ئاشکرا بکرێن.
هاوبەشی بکە
ڕۆما 8 بخوێنەوە