ڕۆما 21:7-25
ڕۆما 21:7-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته یاسایه‌ک ده‌بینم كاتێ ده‌مه‌وێت چاكه بكه‌م، خراپه له‌لام ئاماده‌یه. چونكه له ناخمدا به ته‌وراتی خودا دڵشادم، به‌ڵام یاسایه‌كی دیكه له ئه‌ندامانم ده‌بینم، به‌ربه‌ره‌كانێی یاسای هزرم ده‌كات و ده‌مكاته دیلی یاسای گوناه كه له ئه‌ندامانمدایه. ئای له منی مرۆڤی به‌دبه‌خت! كێ له له‌شی ئه‌م مه‌رگه ڕزگارم ده‌كات؟ سوپاسی خودا ده‌كه‌م، به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان! كه‌واته به هزری خۆم ڕاژه‌ی ته‌وراتی خودا ده‌كه‌م، به‌ڵام به جه‌سته، یاسای گوناه.
ڕۆما 21:7-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەواتە ئەم یاسایە دەبینم: کاتێک دەمەوێت چاکە بکەم، خراپە لەلام ئامادەیە، چونکە لە ناخمدا بە شەریعەتی خودا دڵشادم، بەڵام یاسایەکی دیکە لە ئەندامانی جەستەمدا دەبینم، کە بەربەرەکانێی یاسای هزرم دەکات و دەمکاتە دیلی یاسای گوناه کە لە ئەندامەکانی جەستەمدایە. ئای لە منی مرۆڤی بەدبەخت! کێ فریام دەکەوێت لەدەست ئەم جەستەیەم کە بۆ مردنە؟ سوپاسی خودا دەکەم کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە دەربازم دەکات! کەواتە بە بیری خۆم خزمەتی شەریعەتی خودا دەکەم، بەڵام بە سروشتی دنیاییم خزمەتی یاسای گوناه دەکەم.