ڕۆما 1:7-3
ڕۆما 1:7-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، ئایا ئێوه نازانن چونكه بۆ ئه‌وانه ده‌دوێم كه له ته‌ورات ده‌زانن، ته‌ورات به‌سه‌ر مرۆڤدا سالاره تاكو ئه‌و كاته‌ی زیندووه؟ چونكه ژن به‌پێی ته‌ورات به مێرده زیندووه‌كه‌ی به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كه مێرده‌كه مرد، ئه‌وا له یاسای مێرد ئازاد بووه. كه‌واته تاكو مێرده‌كه زیندوو بێت، ژنه‌كه به داوێنپیس ناوده‌بردرێت ئه‌گه‌ر بووه هی پیاوێكی دیكه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێرده‌كه بمرێت، ئه‌وسا له یاساكه ئازاده و داوێنپیس نییه ئه‌گه‌ر بووه هی پیاوێكی دیكه.
ڕۆما 1:7-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خوشک و برایان، بۆ ئێوە دەدوێم کە لە تەورات دەزانن، ئایا ئێوە نازانن شەریعەتی تەورات دەسەڵاتی بەسەر مرۆڤدا هەیە هەتا ئەو کاتەی زیندووە؟ بۆ نموونە، ژن بەپێی شەریعەت بە مێردە زیندووەکەیەوە بەستراوەتەوە، بەڵام کە مێردەکە مرد، ئەوا لەو شەریعەتە ئازاد دەبێت کە بە مێردەکەیەوە بەستبوویەوە. کەواتە هەتا مێردەکە زیندوو بێت، ژنەکە بە داوێنپیس ناودەبردرێت ئەگەر بووە هی پیاوێکی دیکە. بەڵام ئەگەر مێردەکە بمرێت، ئەوسا لە دەسەڵاتی شەریعەت ئازادە و داوێنپیس نییە ئەگەر بووە هی پیاوێکی دیکە.