ڕۆما 1:7-12
ڕۆما 1:7-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، ئایا ئێوه نازانن چونكه بۆ ئه‌وانه ده‌دوێم كه له ته‌ورات ده‌زانن، ته‌ورات به‌سه‌ر مرۆڤدا سالاره تاكو ئه‌و كاته‌ی زیندووه؟ چونكه ژن به‌پێی ته‌ورات به مێرده زیندووه‌كه‌ی به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كه مێرده‌كه مرد، ئه‌وا له یاسای مێرد ئازاد بووه. كه‌واته تاكو مێرده‌كه زیندوو بێت، ژنه‌كه به داوێنپیس ناوده‌بردرێت ئه‌گه‌ر بووه هی پیاوێكی دیكه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێرده‌كه بمرێت، ئه‌وسا له یاساكه ئازاده و داوێنپیس نییه ئه‌گه‌ر بووه هی پیاوێكی دیكه. كه‌واته براكانم، ئێوه‌ش به له‌شی مه‌سیح سه‌باره‌ت به ته‌ورات مردن، تاكو ببنه هی یه‌كێكی دیكه، بۆ ئه‌وی كه له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستێنرایه‌وه، تاكو بۆ خودا به‌رهه‌م بده‌ین. چونكه كاتێ له جه‌سته‌دا بووین، ئاره‌زووه‌كانی گوناه كه به‌هۆی ته‌وراته له ئه‌ندامه‌كانماندا كاری ده‌كرد، تاكو بۆ مه‌رگ به‌رهه‌م بده‌ین. به‌ڵام ئێستا به مه‌رگ بۆ ئه‌وه‌ی پێی به‌سترابووینه‌وه له ته‌ورات ئازاد كراوین، تاكو به نوێیه‌تی ڕووح ڕاژه بكه‌ین، نه‌ک به كۆنییه‌تی پیت. كه‌واته چی بڵێین؟ ئایا ته‌ورات گوناهه؟ حاشا! به‌ڵكو به‌هۆی ته‌وراته‌وه نه‌بێت گوناهم نه‌ده‌ناسی. چونكه هه‌وه‌سم نه‌ده‌زانی ئه‌گه‌ر ته‌ورات نه‌یووتایه {هه‌وه‌سبازی مه‌كه!} به‌ڵام گوناه ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی قۆسته‌وه و هه‌موو هه‌وه‌سێكی له مندا وروژاند، چونكه گوناه به‌بێ ته‌ورات مردووه. منیش له‌پێشا به‌بێ ته‌ورات ده‌ژیام. به‌ڵام كاتێ ڕاسپارده هات، گوناه هاته ژیان و منیش مردم. بینیم هه‌مان ئه‌و ڕاسپارده‌یه‌ی بۆ ژیانه بۆ من بۆ مه‌رگه. چونكه گوناه ڕاسپارده‌كه‌ی قۆسته‌وه و منی خه‌ڵه‌تاند و به‌و منی كوشت. كه‌واته ته‌ورات پارسایه، ڕاسپارده‌ش پارسا و دادپه‌روه‌ر و چاكه.
ڕۆما 1:7-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خوشک و برایان، بۆ ئێوە دەدوێم کە لە تەورات دەزانن، ئایا ئێوە نازانن شەریعەتی تەورات دەسەڵاتی بەسەر مرۆڤدا هەیە هەتا ئەو کاتەی زیندووە؟ بۆ نموونە، ژن بەپێی شەریعەت بە مێردە زیندووەکەیەوە بەستراوەتەوە، بەڵام کە مێردەکە مرد، ئەوا لەو شەریعەتە ئازاد دەبێت کە بە مێردەکەیەوە بەستبوویەوە. کەواتە هەتا مێردەکە زیندوو بێت، ژنەکە بە داوێنپیس ناودەبردرێت ئەگەر بووە هی پیاوێکی دیکە. بەڵام ئەگەر مێردەکە بمرێت، ئەوسا لە دەسەڵاتی شەریعەت ئازادە و داوێنپیس نییە ئەگەر بووە هی پیاوێکی دیکە. ئیتر براکانم، ئێوەش بە لەشی مەسیح سەبارەت بە شەریعەت مردن، تاکو ببنە هی کەسێکی دیکە، ئەو کەسەی لەناو مردووان هەستێنرایەوە، تاکو بۆ خودا بەرهەم بدەین، چونکە کاتێک لەژێر کاریگەری سروشتی دنیایی دەژیاین، ئارەزووەکانی گوناه بەهۆی شەریعەتەوە لە ئەندامەکانی لەشماندا کاری دەکرد، بۆیە ئەو کارانەی دەمانکرد دەبوونە هۆی مردن. بەڵام ئێستا ئازاد بووین لە شەریعەتی تەورات، مردین سەبارەت بەوەی ئێمەی بەستبووەوە، تاکو بە ڕێگای نوێی ڕۆحی پیرۆز خزمەت بکەین، نەک بە ڕێگای کۆنی شەریعەتی نووسراو. کەواتە چی بڵێین؟ ئایا تەورات خۆی سەرچاوەی گوناهە؟ حاشا! چونکە لە ڕێگەی شەریعەتی تەوراتەوە نەبووایە، گوناهم نەدەناسی. هەروەها واتای تەواوی چاوچنۆکیم نەدەزانی ئەگەر تەورات نەیگوتایە ﴿چاو مەبڕە هیچ شتێک کە هی کەسێکی دیکە بێت.﴾ بەڵام گوناه ئەم ڕاسپاردەیەی قۆستەوە و هەموو چاوچنۆکییەکی لە مندا وروژاند، چونکە گوناه بەبێ شەریعەت مردووە. منیش پێشتر بەبێ شەریعەت دەژیام، بەڵام کاتێک ڕاسپاردە هات، گوناه هاتە ژیان و منیش مردم. بینیم هەمان ئەو ڕاسپاردەیەی مایەی ژیانە، بۆ من مردنە، چونکە گوناه ڕاسپاردەکەی قۆستەوە و منی خەڵەتاند و بەو منی کوشت. کەواتە تەورات پیرۆزە، ڕاسپاردەش پیرۆز و دادپەروەر و چاکە.