ڕۆما 7:6-11
ڕۆما 7:6-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئه‌وه‌ی مرد له گوناه ئازاد كراوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سیح مردووین، باوه‌ڕمان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ده‌ژین، ده‌زانین مه‌سیح كه له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستێنرایه‌وه، نامرێته‌وه. ئیتر مه‌رگ به‌سه‌ریدا سالار نییه. چونكه ئه‌و مردنه‌ی مرد، به جارێک بۆ گوناه مرد. به‌ڵام ئه‌و ژیانه‌ی ده‌ژیێت بۆ خودا ده‌ژیێت. ئێوه‌ش سه‌باره‌ت به گوناه خۆتان به مردوو دابنێن، به‌ڵام بۆ خودا زیندوو بن له ئیشۆعی مه‌سیحدا.
ڕۆما 7:6-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوەی مرد لە گوناه ئازاد کراوە. بەڵام ئەگەر لەگەڵ مەسیحدا مردووین، باوەڕمان هەیە لەگەڵ ئەویش دەژین، دەزانین مەسیح کە لەنێو مردووان هەستێنرایەوە، جارێکی دیکە نامرێتەوە. ئیتر مردن دەسەڵاتی بەسەریدا نییە. ئەو مردنەی مرد، تەنها جارێک لەبەر گوناه مرد. بەڵام ئەو ژیانەی دەژیێت بۆ خودا دەژیێت. ئێوەش سەبارەت بە گوناه خۆتان بە مردوو دابنێن، بەڵام بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا خۆتان بۆ خودا بە زیندوو بزانن.