ڕۆما 4:6-7
ڕۆما 4:6-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه به عه‌مادبوونمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ مه‌رگ نێژراین، تاكو چۆن مه‌سیح له‌نێو مردووان به شكۆی باوكه‌وه هه‌ستایه‌وه، ئێمه‌ش له نوێیه‌تی ژیاندا بژین. چونكه ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی مه‌رگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا یه‌كمان گرتبێت، له هه‌ستانه‌وه‌كه‌شی ئاوا ده‌بین. ئه‌مه ده‌زانین: مرۆڤه كۆنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌خاچدرا، تاكو له‌شی گوناهبار په‌كی بكه‌وێت، چیتر كۆیله‌ی گوناه نه‌بین چونكه ئه‌وه‌ی مرد له گوناه ئازاد كراوه.
ڕۆما 4:6-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆیە بە لەئاوهەڵکێشان لەگەڵ ئەو بۆ مردن نێژراین، تاکو چۆن مەسیح لەنێو مردووان بە شکۆی باوکەوە هەستایەوە، ئێمەش ژیانێکی نوێ بژین. ئەگەر لە شێوەی مردنەکەی لەگەڵیدا یەکمانگرتبێت، لە هەستانەوەکەشی ئاوا دەبین. ئێمە دەزانین کە مرۆڤە کۆنەکەمان لەگەڵ ئەو لە خاچ درا، بۆ ئەوەی ئەو جەستەیەی کە لەژێر ڕکێفی گوناه بوو بتوانرێت بەلاوە بنرێت، هەتا چیتر کۆیلەی گوناه نەبین. ئەوەی مرد لە گوناه ئازاد کراوە.