ڕۆما 15:6-18 - Compare All Versions
ڕۆما 15:6-18 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
كه‌واته چی؟ ئایا گوناه بكه‌ین چونكه له ژێر ته‌وراتدا نین به‌ڵكو له ژێر به‌خشش؟ حاشا! نازانن ئه‌وه‌ی وه‌ک كۆیله‌ی ملكه‌چ خۆتانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بنه كۆیله‌ی ئه‌وه‌ی ملكه‌چن بۆی: یان بۆ گوناه كه به‌ره‌و مه‌رگه یان بۆ گوێڕایه‌ڵی كه به‌ره‌و بێتاوانییه؟ به‌ڵام سوپاس بۆ خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه بوون، له دڵه‌وه ملكه‌چی ئه‌و شێوه فێركردنه بوون كه پێتان سپێردرا. ئێوه له گوناه ئازاد كران و بوونه كۆیله‌ی بێتاوانی.
ڕۆما 15:6-18 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
کەواتە چی؟ ئایا گوناه بکەین، چونکە لەژێر سایەی شەریعەتدا نین بەڵکو لەژێر سایەی نیعمەتداین؟ نەخێر! ئایا نازانن کاتێک خۆتان وەک کۆیلە ملکەچی کەسێک دەکەن، دەبنە کۆیلەی ئەوەی ملکەچن بۆی، جا بۆ گوناه کە بەرەو مردنە یان بۆ گوێڕایەڵی کە بەرەو ڕاستودروستییە؟ بەڵام سوپاس بۆ خودا لەگەڵ ئەوەی کۆیلەی گوناه بوون، لە دڵەوە ملکەچی ئەو شێوە فێرکردنە بوون کە پێتان سپێردرا. ئێوە لە گوناه ئازاد کران و بوونە بەندەی ڕاستودروستی.