لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 12:6-17

ڕۆما 12:6-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كه‌واته‌ مه‌هێڵن گوناه‌ حوكمڕانیی له‌شی له‌ناوچووتان بكات، تاكو گوێڕایه‌ڵی ئاره‌زووه‌كانی بن. ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری ناڕه‌وایی بۆ گوناه‌ پێشكه‌ش مه‌كه‌ن، به‌ڵكو خۆتان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن، وه‌ک زیندووی نێو مردووان و ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری خوداناسی بۆ خودا. جا گوناه‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ سالار نابێت، چونكه‌ له‌ ژێر سایه‌ی ته‌وراتدا نین، به‌ڵكو له‌ ژێر سایه‌ی به‌خشش. كه‌واته‌ چی؟ ئایا گوناه‌ بكه‌ین چونكه‌ له‌ ژێر ته‌وراتدا نین به‌ڵكو له‌ ژێر به‌خشش؟ حاشا! نازانن ئه‌وه‌ی وه‌ک كۆیله‌ی ملكه‌چ خۆتانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بنه‌ كۆیله‌ی ئه‌وه‌ی ملكه‌چن بۆی: یان بۆ گوناه‌ كه‌ به‌ره‌و مه‌رگه‌ یان بۆ گوێڕایه‌ڵی كه‌ به‌ره‌و بێتاوانییه‌؟ به‌ڵام سوپاس بۆ خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه‌ بوون، له‌ دڵه‌وه‌ ملكه‌چی ئه‌و شێوه‌ فێركردنه‌ بوون كه‌ پێتان سپێردرا.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 6 بخوێنەوە