لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 3:5-11 - Compare All Versions

ڕۆما 3:5-11 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ته‌نها ئه‌مه‌ نا، به‌ڵكو له‌ ته‌نگانه‌شدا شانازی ده‌كه‌ین، ده‌زانین ته‌نگانه‌ دانبه‌خۆداگرتن دروست ده‌كات، دانبه‌خۆداگرتنیش ئه‌زموون، ئه‌زموونیش هیوا، هیواش شه‌رمه‌زار ناكات، چونكه‌ خۆشویستنی خودا ڕژاوه‌ته‌ نێو دڵمان، به‌ ڕووحی پارسا كه‌ پێمان دراوه‌. چونكه‌ كاتێ هێشتا لاواز بووین، مه‌سیح له‌ كاتی دیاریكراودا له‌ پێناو خوانه‌ناسان مرد. چونكه‌ به‌ ده‌گمه‌ن كه‌سێک له‌ پێناوی مرۆڤێكی خوداناس ده‌مرێت، له‌وانه‌یه‌ له‌ پێناوی مرۆڤێكی باش كه‌سێک بوێرێت بمرێت. به‌ڵام خودا خۆشویستنی خۆی بۆ ده‌رخستین: هێشتا گوناهبار بووین مه‌سیح له‌ پێناوماندا مرد. ئێستاش كه‌ به‌ خوێنی ئه‌و بێتاوان كراوین، به‌هۆی ئه‌و چه‌نده‌ زیاتر له‌ تووڕه‌یی خودا ڕزگار ده‌بین! چونكه‌ ئه‌گه‌ر كاتێ دوژمن بووین له‌گه‌ڵ خودا، به‌ مردنی ڕۆڵه‌كه‌ی ئاشتبووینه‌وه‌، ئه‌ی كاتێ ئاشتبووینه‌وه‌ چه‌ند زیاتر به‌ ژیانی ئه‌و ڕزگار ده‌بین! نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌، به‌ڵكو به‌هۆی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح شانازی به‌ خودا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌هۆیه‌وه‌ ئاشتبوونه‌وه‌مان وه‌رگرتووه‌.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 5 PNTZS

ڕۆما 3:5-11 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

تەنها ئەمە نا، بەڵکو لە تەنگانەشدا شانازی دەکەین، دەزانین تەنگانە دانبەخۆداگرتن دروستدەکات، دانبەخۆداگرتنیش ئەزموون، ئەزموونیش هیوا، هیواش نابێتە هۆی شەرمەزاری، چونکە خۆشەویستی خودا ڕژاوەتە ناو دڵمان، بە ڕۆحی پیرۆز کە پێمان دراوە. کاتێک هێشتا لاواز بووین، مەسیح لە کاتی دیاریکراودا لە پێناو گوناهباران مرد. لەبەر ئەوەی بە دەگمەن کەسێک لە پێناوی مرۆڤێکی ڕاستودروست دەمرێت، لەوانەیە لە پێناوی مرۆڤێکی باش کەسێک بوێرێت بمرێت. بەڵام خودا خۆشەویستی خۆی بۆ دەرخستین، بەوەی مەسیح لە پێناوی ئێمەدا مرد، کاتێک هێشتا گوناهبار بووین. ئێستاش کە بە خوێنی ئەو بێتاوان کراوین، لە ڕێگەی ئەوەوە چەندە زیاتر لە تووڕەیی خودا ڕزگار دەبین! لەبەر ئەوەی ئەگەر کاتێک دوژمن بووین لەگەڵ خودا، بە مردنی کوڕەکەی ئاشت بووینەوە، ئەی دوای ئەوەی کە ئاشت بووینەوە چەند زیاتر بە ژیانی ئەو ڕزگار دەبین! نەک تەنها ئەمە، بەڵکو بەهۆی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە شانازی بە خودا دەکەین، ئەوەی ئێستا بەهۆیەوە ئاشتبوونەوەمان وەرگرتووە.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 5 KSS