لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 12:5-16 - Compare All Versions

ڕۆما 12:5-16 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

له‌به‌ر ئه‌وه‌، چۆن به‌هۆی مرۆڤێک گوناه‌ هاته‌ جیهان، به‌هۆی گوناهیش مه‌رگ، به‌م شێوه‌یه‌ مه‌رگ هه‌موو خه‌ڵكی گرته‌وه‌، چونكه‌ هه‌موو گوناهیان كرد چونكه‌ ته‌نانه‌ت تا پێش هاتنی ته‌ورات، گوناه‌ له‌ جیهاندا بوو. به‌ڵام كه‌ ته‌ورات نه‌بێت گوناه‌ ناژمێردرێت. كه‌چی مه‌رگ له‌ ئاده‌مه‌وه‌ تاكو مووشێ حوكمڕانیی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ شێوه‌ی یاخیبوونه‌كه‌ی ئاده‌م گوناهیان نه‌كردبوو، كه‌ نموونه‌ی كه‌سه‌ هاتووه‌كه‌یه‌. به‌ڵام دیاری وه‌كو گوناه‌ نییه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر زۆر كه‌س به‌ گوناهی كه‌سێک مردن، جا چه‌ند زیاتر به‌خششی خودا و دیارییه‌كه‌ به‌هۆی به‌خششی مرۆڤێک كه‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌، بۆ زۆر كه‌س زیادبووه‌وه‌! هه‌روه‌ها ئه‌و دیارییه‌ وه‌ک ئه‌نجامی گوناهی مرۆڤێک نییه‌. چونكه‌ حوكمدان له‌ یه‌ک گوناهه‌وه‌ تاوانبار كردنی هێنا كایه‌وه‌، به‌ڵام دیاری له‌ گوناهی زۆره‌وه‌ بێتاوانی هێنا كایه‌وه‌.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 5 PNTZS

ڕۆما 12:5-16 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

لەبەر ئەمە، چۆن لە ڕێگەی مرۆڤێکەوە گوناه هاتە جیهان، لە ڕێگەی گوناهیشەوە مردن، بەم شێوەیە مردن هەموو خەڵکی گرتەوە، لەبەر ئەوەی هەموو گوناهیان کرد. بێگومان، پێش هاتنی تەورات گوناه لە جیهاندا بوو، بەڵام کە شەریعەتی تەورات نەبێت گوناه ناژمێردرێت. کەچی مردن لە ئادەمەوە هەتا موسا حوکمڕانی دەکرد، تەنانەت بەسەر ئەوانەشەوە کە لە شێوەی یاخیبوونەکەی ئادەم گوناهیان نەکردبوو، کە نموونەی ئەو کەسەیە کە دێت. بەڵام دیاری وەکو گوناه نییە. ئەگەر زۆر کەس بە گوناهی کەسێک مردن، جا چەند زیاتر نیعمەتی خودا و دیارییەکە بەهۆی نیعمەتی مرۆڤێکەوە کە عیسای مەسیحە، بەسەر زۆر کەس ڕژا. هەروەها ئەو دیارییە وەک ئەنجامی گوناهی مرۆڤێک نییە: چونکە حوکمدان لە یەک گوناهەوە تاوانبارکردنی هێنایە کایەوە، بەڵام دیاری لە گوناهی زۆرەوە بێتاوانیی هێنایە کایەوە.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 5 KSS