ڕۆما 20:4-24
ڕۆما 20:4-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به بێباوه‌ڕی گومانی له به‌ڵێنی خودا نه‌كرد، به‌ڵكو له باوه‌ڕ به‌هێز بوو و خودای شكۆدار كرد، دڵنیابوو كه خودا توانای هه‌یه به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر. بۆیه {به بێتاوانیی بۆی دانرا} . ئه‌وه‌ی نووسراوه: {بۆی دانرا} ته‌نها له پێناوی ئه‌و نه‌بوو، به‌ڵكو له پێناوی ئێمه‌شه، جا بۆمان به بێتاوانی داده‌نرێت، كه باوه‌ڕمان هه‌یه به‌وه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانی له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستانده‌وه.
ڕۆما 20:4-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە بێباوەڕی گومانی لە بەڵێنی خودا نەکرد، بەڵکو باوەڕی بەهێز بوو و خودای شکۆدار کرد، دڵنیابوو کە خودا توانای هەیە بەڵێنی خۆی بباتەسەر. لەبەر ئەمە ﴿بە ڕاستودروستی بۆی دانرا.﴾ ئەوەی نووسراوە: ﴿بۆی دانرا﴾ تەنها لە پێناوی ئەودا نەبوو، بەڵکو لە پێناوی ئێمەشدا بوو، جا بۆمان بە ڕاستودروستی دادەنرێت، کە باوەڕمان هەیە بەوەی عیسای خاوەن شکۆمانی لەنێو مردووان هەستاندەوە.