لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 18:4-21 - Compare All Versions

ڕۆما 18:4-21 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

هه‌رچه‌نده‌ هیواش بڕابوو، به‌ هیواوه‌ باوه‌ڕی هێنا كه‌وا ده‌بێته‌ باوكی چه‌ندان نه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌كو وتراوه‌: {نه‌وه‌كه‌ت وه‌ها ده‌بێت} . باوه‌ڕیشی لاواز نه‌بوو كه‌ بینی له‌شی وا مردووه‌، نزیكه‌ی سه‌د ساڵ بوو، هه‌روه‌ها مردوویه‌تی منداڵدانی سارا. به‌ بێباوه‌ڕی گومانی له‌ به‌ڵێنی خودا نه‌كرد، به‌ڵكو له‌ باوه‌ڕ به‌هێز بوو و خودای شكۆدار كرد، دڵنیابوو كه‌ خودا توانای هه‌یه‌ به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 4 PNTZS

ڕۆما 18:4-21 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

هەرچەندە هیچ هیوا و ئومێدێک بەدی نەدەکرا، بەڵام ئیبراهیم ئومێدەوار بوو و باوەڕی بەوە هێنا کە دەبێتە باوکی چەندین نەتەوە، بەگوێرەی ئەوەی گوترابوو: ﴿نەوەکەت بەم شێوەیە دەبێت.﴾ باوەڕیشی لاواز نەبوو کە بینی لەشی وا مردووە، چونکە تەمەنی نزیکەی سەد ساڵ بوو، هەروەها سارای ژنیشی لە سکوزا چووبووەوە. بە بێباوەڕی گومانی لە بەڵێنی خودا نەکرد، بەڵکو باوەڕی بەهێز بوو و خودای شکۆدار کرد، دڵنیابوو کە خودا توانای هەیە بەڵێنی خۆی بباتەسەر.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 4 KSS