ڕۆما 1:4-12,16
ڕۆما 1:4-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر چی بڵێین، ئه‌وڕاهه‌می باوكمان به‌گوێره‌ی جه‌سته چی په‌یداكرد؟ چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وڕاهه‌م به كردار بێ‌تاوان بووایه شانازی ده‌كرد، به‌ڵام نه‌ک له‌لای خودا. چونكه په‌رتووكه‌كه چی ده‌فه‌رمووێ؟ {ئه‌وڕاهه‌م باوه‌ڕی به خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به بێتاوانیی بۆ دانرا} . ئه‌وه‌ی ئاوا كارده‌كات، كرێیه‌كه‌ی به به‌خشش بۆ دانانرێت، به‌ڵكو به قه‌رز داده‌نرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كار ناكات، به‌ڵكو باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه كه خودا خوانه‌ناس بێ‌تاوان ده‌كات، ئه‌وا باوه‌ڕه‌كه‌ی بۆی به بێتاوانی داده‌نرێت. وه‌ک داوید ده‌ڵێت، له به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی كه خودا بێ كردار بێتاوانی ده‌كات: {به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی تاوانه‌كانیان به‌خشراوه و گوناهه‌كانیان داپۆشراوه. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی كه په‌روه‌ردگار گوناهی له‌سه‌ر ناژمێرێت} . ئایا ئه‌م به‌خته‌وه‌ریه ته‌نها بۆ خروسه‌بڕاوانه یان بۆ خروسه‌نه‌بڕاوانیشه؟ چونكه ده‌ڵێین، باوه‌ڕ بۆ ئه‌وڕاهه‌م به بێتاوانی دانرا. كه‌واته چۆن دانرا؟ به خروسه‌بڕان یان بێ خروسه‌بڕان؟ نه‌ک خروسه‌بڕان به‌ڵكو بێ خروسه‌بڕان! ئیتر نیشانه‌ی خروسه‌بڕانی وه‌رگرت، مۆری بێتاوانیی باوه‌ڕ بێ خروسه‌بڕان، تاكو ببێته باوكی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن و خروسه‌یان نه‌بڕاوه، تاكو بۆیان به بێتاوانی دابنرێت. هه‌روه‌ها باوكی ئه‌و خروسه‌بڕاوانه‌ی نه‌ک ته‌نها خروسه‌بڕاوان، به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی باوه‌ڕی ئه‌وڕاهه‌می باوكیشمان ده‌پارێزن، كه هێشتا خروسه‌ی نه‌بڕابوو.
ڕۆما 16:4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه به‌ڵێن له باوه‌ڕه‌وه‌یه، تاكو به‌گوێره‌ی به‌خشش بێت و بۆ هه‌موو نه‌وه‌كه مسۆگه‌ر بێت، نه‌ک ته‌نها بۆ ته‌وراتداران، به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌ش كه باوه‌ڕی ئه‌وڕاهه‌میان هه‌یه. ئه‌وه‌ی باوكی هه‌موومانه،
ڕۆما 1:4-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئیتر چی بڵێین، ئیبراهیم کە بە جەستە باوکمانە، چی بۆ دەرکەوت؟ ئەگەر ئیبراهیم بە کردار بێ‌تاوان بووایە شانازی دەکرد، بەڵام نەک لەلای خودا. ئایا لەو بارەیەوە نووسراوە پیرۆزەکە چی دەفەرموێ؟ ﴿ئیبراهیم باوەڕی بە خودا هێنا و ئەمەشی بە ڕاستودروستی بۆ دانرا.﴾ ئەو کەسەی کار دەکات، کرێیەکەی بە دیاریی دانانرێت، بەڵکو مافی خۆیەتی. بەڵام ئەوەی کار ناکات، بەڵکو باوەڕی بەوە هەیە کە خودا گوناهبار بێ‌تاوان دەکات، ئەوا باوەڕەکەی بە ڕاستودروستی بۆ دادەنرێت. داود لە خۆزگەخواستن بەو کەسەی کە خودا بەبێ کردار ڕاستودروستیی بۆ دادەنێت، هەمان شت دەڵێت: ﴿خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی لە یاخیبوونەکانیان بەخشراون، گوناهەکانیان داپۆشراون. خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەی کە یەزدان گوناهی لەسەر ناژمێرێت.﴾ ئایا ئەم خۆزگەخواستنە تەنها بۆ خەتەنەکراوانە یان بۆ خەتەنەنەکراوانیشە؟ ئێمە دەڵێین باوەڕ بۆ ئیبراهیم بە ڕاستودروستی دانرا. کەواتە چۆن دانرا؟ بە خەتەنەکردن یان بێ خەتەنەکردن؟ بە خەتەنەکردن نا بەڵکو بێ خەتەنەکردن! ئیتر ئیبراهیم نیشانەی خەتەنەکردنی وەرگرت، لە ڕێگەی باوەڕەوە بێ خەتەنەکردن مۆری ڕاستودروستی وەرگرت، تاکو ببێتە باوکی هەموو ئەوانەی باوەڕ دەهێنن و خەتەنە نەکراون، تاکو بۆیان بە ڕاستودروستی دابنرێت. هەروەها باوکی ئەوانەی کە نەک تەنها خەتەنە کراون، بەڵکو کەوتوونەتە شوێن ئەو باوەڕەی کە ئیبراهیمی باوکمان هەیبوو پێش ئەوەی خەتەنە بکرێت.