ڕۆما 21:3-24
ڕۆما 21:3-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ئێستا بێتاوانكردن له خوداوه ئاشكرا كرا به‌بێ ته‌ورات، ته‌ورات و پێغه‌مبه‌رانیش گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن. ئه‌م بێتاوانكردنه‌ی له خوداوه به‌هۆی باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه باوه‌ڕ ده‌هێنن، بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازییه. چونكه هه‌مووان گوناهیان كرد و پێویستیان به شكۆی خودایه، به‌خۆڕایی به به‌خششی ئه‌و، بێ‌تاوان كراون، به‌و قوربانیدانه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحدایه،
ڕۆما 21:3-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام ئێستا بەبێ شەریعەت بێتاوانکردن لەلایەن خوداوە ئاشکرا کرا، تەورات و پەیامی پێغەمبەرانیش شایەتی بۆ دەدەن. ئەم بێتاوانکردنە لە خوداوەیە لە ڕێگەی باوەڕ بە عیسای مەسیح، بۆ هەموو ئەوانەیە کە باوەڕ دەهێنن، بەبێ جیاوازی، لەبەر ئەوەی هەمووان گوناهیان کرد و لە شکۆی خودا دوورکەوتنەوە و بەخۆڕایی بە نیعمەتی ئەو بێ‌تاوان کران، بەو کڕینەوەیەی کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هەیە.