لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 13:3-18 - Compare All Versions

ڕۆما 13:3-18 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

قوڕگیان گۆڕێكی كراوه‌یه‌، به‌ زمانیان فێڵبازییان كرد. ژه‌هری ماری كوشنده‌ له‌ ژێر لێویانه. زاریان پڕه‌ له‌ نه‌فره‌ت و تاڵاو. پێیان خێرایه‌ بۆ خوێن ڕشتن، وێرانی و ده‌رده‌سه‌ری له‌ ڕێڕه‌ویانه‌، ڕێگای ئاشتی ناناسن. ترسی خودایان له‌به‌ر چاو نییه‌} .

هاوبەشی بکە
ڕۆما 3 PNTZS

ڕۆما 13:3-18 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

﴿قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە، بە زمانیان فێڵبازی دەکەن.﴾ ﴿ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.﴾ ﴿دەمیان پڕە لە نەفرەت و تاڵاو.﴾ ﴿پێیان خێرایە بۆ خوێنڕشتن، وێرانی و دەردەسەری لەسەر ڕێگایانە ڕێگای ئاشتی پێنازانن.﴾ ﴿ترسی خودایان لەبەرچاو نییە.﴾

هاوبەشی بکە
ڕۆما 3 KSS