ڕۆما 10:3-26
ڕۆما 10:3-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ک نووسراوه: {كه‌س بێ‌تاوان نییه، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش، كه‌س تێناگات، كه‌س به‌دوای خودا ناگه‌ڕێت. هه‌مووان گومڕابوون وپێكڕا به‌دكاربوون. كه‌س نییه چاكه بكات، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نییه. قوڕگیان گۆڕێكی كراوه‌یه، به زمانیان فێڵبازییان كرد. ژه‌هری ماری كوشنده له ژێر لێویانه. زاریان پڕه له نه‌فره‌ت و تاڵاو. پێیان خێرایه بۆ خوێن ڕشتن، وێرانی و ده‌رده‌سه‌ری له ڕێڕه‌ویانه، ڕێگای ئاشتی ناناسن. ترسی خودایان له‌به‌ر چاو نییه} . ئێستا ده‌زانین هه‌رچی ته‌ورات ده‌یڵێت، به‌وانه‌ی ده‌ڵێت كه له ژێر سایه‌ی ته‌وراتدان، تاكو هه‌موو ده‌مێک دابخرێت و هه‌موو جیهان بكه‌وێته ژێر سزادانی خودا. چونكه به كرداری ته‌ورات هیچ جه‌سته‌دارێک له‌لای بێ‌تاوان نابێت، به‌ڵكو گوناه به‌هۆی ته‌ورات ده‌ناسرێت. به‌ڵام ئێستا بێتاوانكردن له خوداوه ئاشكرا كرا به‌بێ ته‌ورات، ته‌ورات و پێغه‌مبه‌رانیش گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن. ئه‌م بێتاوانكردنه‌ی له خوداوه به‌هۆی باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه باوه‌ڕ ده‌هێنن، بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازییه. چونكه هه‌مووان گوناهیان كرد و پێویستیان به شكۆی خودایه، به‌خۆڕایی به به‌خششی ئه‌و، بێ‌تاوان كراون، به‌و قوربانیدانه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحدایه، ئه‌وه‌ی خودا وه‌ک گوناه پۆشین پێشكه‌شی كرد، به باوه‌ڕهێنان به خوێنی ئه‌و. بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی، له‌به‌ر چاوپۆشی له گوناهه‌كانی ڕابوردوو، به پشوودرێژیی خودا بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی له كاتی ئێستا، تاكو دادپه‌روه‌ر بێت و ئه‌وانه بێ‌تاوان بكات كه باوه‌ڕیان به ئیشۆعه.
ڕۆما 10:3-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
وەک نووسراوە: ﴿کەس بێ‌تاوان نییە، تەنانەت یەک کەسیش، کەس نییە تێبگات، کەس نییە بەدوای خودا بگەڕێت. هەموو ڕوویان وەرگێڕا و تێکڕا بێ سوود بوون. کەس نییە چاکە بکات، تەنانەت یەکێکیش نییە.﴾ ﴿قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە، بە زمانیان فێڵبازی دەکەن.﴾ ﴿ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.﴾ ﴿دەمیان پڕە لە نەفرەت و تاڵاو.﴾ ﴿پێیان خێرایە بۆ خوێنڕشتن، وێرانی و دەردەسەری لەسەر ڕێگایانە ڕێگای ئاشتی پێنازانن.﴾ ﴿ترسی خودایان لەبەرچاو نییە.﴾ ئێستا دەزانین هەرچی شەریعەت دەیڵێت، بەوانەی دەڵێت کە لەژێر سایەی شەریعەتدان، تاکو هەموو دەمێک دابخرێت و هەموو جیهان بکەوێتە ژێر لێپرسینەوەی خودا. بە کرداری شەریعەت کەس لەلای خودا بێ‌تاوان نابێت، بەڵکو گوناه لە ڕێگەی شەریعەتەوە دەناسرێت. بەڵام ئێستا بەبێ شەریعەت بێتاوانکردن لەلایەن خوداوە ئاشکرا کرا، تەورات و پەیامی پێغەمبەرانیش شایەتی بۆ دەدەن. ئەم بێتاوانکردنە لە خوداوەیە لە ڕێگەی باوەڕ بە عیسای مەسیح، بۆ هەموو ئەوانەیە کە باوەڕ دەهێنن، بەبێ جیاوازی، لەبەر ئەوەی هەمووان گوناهیان کرد و لە شکۆی خودا دوورکەوتنەوە و بەخۆڕایی بە نیعمەتی ئەو بێ‌تاوان کران، بەو کڕینەوەیەی کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هەیە. خودا مەسیحی وەک کەفارەت پێشکەش کرد، ئەگەر باوەڕ بە خوێنی ئەو بهێنین. ئەمەی بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی خۆی کرد، بۆ چاوپۆشیکردن لە گوناهەکانی ڕابردوو، بە پشوودرێژیی خودا، هەروەها بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی لە کاتی ئێستادا، تاکو دادپەروەر بێت و ئەوانە بێ‌تاوان بکات کە باوەڕیان بە عیسایە.