ڕۆما 1:3-4
ڕۆما 1:3-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته جوو چی زیاتره؟ یان سوودی خروسه‌بڕان چییه؟ له هه‌موو لایه‌كه‌وه زیاتره! یه‌كه‌میان چونكه وشه‌كانی خودایان پێ سپێردرا. كه‌واته چییه ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان باوه‌ڕیان نه‌هێنا؟ ئایا ناپاكییان سه‌رڕاستیی خودا پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه؟ حاشا! به‌ڵكو با خودا ڕاستگۆ بێت و هه‌موو مرۆڤ درۆزن. وه‌ک نووسراوه: {تا له قسه‌كانت ڕاست بیت و كاتێ حوكم ده‌ده‌یت سه‌ركه‌وتوو بیت} .
ڕۆما 1:3-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەواتە، جولەکەکان چی‌یان لە نەتەوەکانی دیکە زیاترە؟ یان سوودی خەتەنەکردن چییە؟ زۆر شتیان لە نەتەوەکانی دیکە زیاترە! پێش هەموو شتێک، وشەکانی خودایان پێ سپێردرا. کەواتە چی دەبێت ئەگەر هاتوو هەندێکیان بێباوەڕ بوون؟ ئایا دڵسۆز نەبوونیان دڵسۆزیی خودا پووچەڵ دەکاتەوە؟ نەخێر! بەڵکو با خودا ڕاستگۆ بێت و هەموو مرۆڤ درۆزن. وەک نووسراوە: ﴿تاکو لە قسەکانت ڕاست بیت و سەرکەوتوو بیت لە حوکمەکانت.﴾