ڕۆما 6:2-29
ڕۆما 6:2-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی پاداشتی هه‌ر یه‌كێک به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی ده‌داته‌وه. ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه كه به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه له كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن. به‌ڵام ڕق و تووڕه‌یی بۆ ئه‌وانه‌یه كه داوای خۆپه‌رستی ده‌كه‌ن و ملكه‌چی ڕه‌وا نابن، به‌ڵكو بۆ ناڕه‌وایی ملكه‌چ ده‌بن. ناخۆشی و ته‌نگانه بۆ هه‌ر مرۆڤێكه كه خراپه ده‌كات: یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا یۆنانی. شكۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هه‌موو چاكه‌كارێكه: یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا یۆنانی. چونكه خودا جوداخوازی ناكات. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌وراتیان نییه و گوناهیان كرد، بێ ته‌ورات له‌ناوده‌چن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ته‌وراتیان هه‌یه و گوناهیان كرد، به ته‌ورات حوكم ده‌درێن. چونكه نه‌ک ئه‌وانه‌ی ته‌ورات ده‌بیستن له‌لای خودا بێ‌تاوانن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كار به ته‌ورات ده‌كه‌ن، بێ‌تاوان ده‌كرێن. چونكه ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ته‌وراتیان نییه، كاتێ به سروشت ته‌وراتیان په‌یڕه‌و كرد، ئه‌وانه بۆ خۆیان ته‌وراتن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌وراتیان نییه. ئه‌وانه كاری ته‌ورات ده‌رده‌خه‌ن كه له دڵیان‌دا نووسراوه، ویژدان و بیریان له‌نێویاندا گه‌واهیی ده‌ده‌ن، یان سكاڵایان لێ ده‌كات یان به‌رگرییان لێده‌كات، له‌و ڕۆژه‌دا كاتێ خودا نهێنییه‌كانی خه‌ڵک به‌هۆی ئینجیله‌كه‌م له ئیشۆعی مه‌سیحدا حوكم ده‌دات. ئه‌وه‌تا تۆ به جوو ناو ده‌بردرێیت و پشت به ته‌ورات ده‌به‌ستیت و شانازی به خودا ده‌كه‌یت، خواستی ئه‌و ده‌زانیت، چی باشترینه جیای ده‌كه‌یته‌وه، چونكه له ته‌ورات فێربوویت، دڵنیایت كه ڕێبه‌ری كوێره‌كانی و ڕووناكیت بۆ ئه‌وانه‌ی له تاریكیدان، ته‌مبێكاری نه‌زانان و ڕابیی منداڵانیت و له ته‌وراتدا وێنه‌ی زانین و ڕه‌وات هه‌یه جا تۆ كه خه‌ڵكی دیكه فێر ده‌كه‌یت، بۆچی خۆت فێر ناكه‌یت؟ كه بانگه‌واز ده‌كه‌یت دزی نه‌كرێت، بۆچی خۆت دزی ده‌كه‌یت؟ كه ده‌ڵێی داوێنپیسی نه‌كرێت، بۆچی خۆت داوێنپیسی ده‌كه‌یت؟ كه ڕقت له بت ده‌بێته‌وه، بۆچی په‌رستگاكان تاڵان ده‌كه‌یت؟ كه شانازی به ته‌ورات ده‌كه‌یت، بۆچی به سه‌رپێچیكردنی ته‌ورات سووكایه‌تی به خودا ده‌كه‌یت؟ وه‌ک نووسراوه: {به‌هۆی ئێوه‌وه له نێو نه‌ته‌وه‌كاندا كفر به ناوی خودا ده‌كرێت} . چونكه خروسه‌بڕان سوودی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌ورات په‌یڕه‌و بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیكاری ته‌ورات بیت، ئه‌وا خروسه‌بڕانه‌كه‌ت ده‌بێته خروسه نه‌بڕان. كه‌واته ئه‌گه‌ر خروسه‌نه‌بڕاو كار به حوكمه‌كانی ته‌ورات بكات، ئایا خروسه‌نه‌بڕانه‌كه‌ی به خروسه‌بڕان دانانرێت؟ ئیتر ئه‌وه‌ی به سروشت خروسه‌ی نه‌بڕاوه، به‌ڵام ته‌ورات ته‌واو ده‌كات، حوكم به‌سه‌ر تۆ ده‌دات كه په‌رتووک و خروسه‌بڕانت هه‌یه، به‌ڵام سه‌رپێچی ته‌ورات ده‌كه‌یت. چونكه ئه‌وه‌ی به ڕواڵه‌ت جووه، ئه‌وا جوو نیه، ئه‌و خروسه‌بڕانه‌ش له گۆشت و به ڕواڵه‌ته، خروسه‌بڕان نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ناخه‌وه جووه، ئه‌وه جووه، خروسه‌بڕانی دڵیش به ڕووح نه‌ک به په‌رتووک، ئه‌وه خروسه‌بڕانه. ئه‌وه‌ی ستایشی له‌لای خه‌ڵک نییه، به‌ڵكو له‌لای خودایه.
ڕۆما 6:2-29 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودا ﴿پاداشتی هەر یەکێک بەگوێرەی کردارەکانی دەداتەوە.﴾ ژیانی هەتاهەتاییش بۆ ئەوانەیە کە بە دانبەخۆداگرتنەوە لە کاری چاکەدا داوای شکۆ و ڕێز و نەمری دەکەن. بەڵام ڕق و تووڕەیی بۆ ئەوانەیە کە داوای خۆپەرستی دەکەن و ملکەچی ڕاستی نابن، بۆ ناڕەوایی ملکەچ دەبن. ناخۆشی و تەنگانە بۆ هەر مرۆڤێکە کە خراپە دەکات، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە. شکۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هەموو چاکەکارێکە، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە، چونکە خودا لایەنگری ناکات. هەموو ئەوانەی کە شەریعەتیان نییە و گوناه دەکەن، بێ شەریعەت لەناودەچن، هەموو ئەوانەش کە لەژێر دەسەڵاتی شەریعەتدا گوناه دەکەن، بە شەریعەت حوکم دەدرێن، چونکە ئەوانە لەلای خودا بێ‌تاوان نین کە شەریعەت دەبیستن، بەڵکو ئەوانە بێ‌تاوان دەکرێن کە کار بە شەریعەت دەکەن. بێگومان ئەو نەتەوانەی کە شەریعەتیان نییە، کاتێک بە شێوەیەکی سروشتی شەریعەتیان پەیڕەو کرد، ئەوانە بۆ خۆیان شەریعەتن، لەگەڵ ئەوەی شەریعەتیان نییە. ئەوانە بەڵگەی وا نیشان دەدەن کە فەرزەکانی شەریعەت لە دڵیان‌دا نووسراوە، ویژدانیان لەناویاندا شایەتی دەدات، جار هەیە بیریان تاوانباریان دەکات و جاریش هەیە بەرگرییان لێ دەکات، لەو ڕۆژەدا کاتێک خودا نهێنییەکانی خەڵک لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە حوکم دەدات، بەپێی ئەو مزگێنییەی کە من ڕایدەگەیەنم. بەڵام تۆ، ئەگەر بە جولەکە ناو دەبردرێیت و پشت بە شەریعەتی تەورات دەبەستیت و شانازی بە خوداوە دەکەیت؛ ئەگەر خواستی ئەو دەزانیت، چی باشترینە پەسەندی دەکەیت، چونکە لە تەورات فێربوویت؛ ئەگەر لە خۆت دڵنیایت کە ڕێبەری کوێرەکانیت و ڕووناکییت بۆ ئەوانەی لە تاریکیدان، فێرکاری نەزانان و مامۆستای منداڵانی، چونکە لە تەوراتدا وێنەی زانین و ڕاستیت هەیە، جا تۆ کە خەڵکی دیکە فێر دەکەیت، ئایا خۆت فێر ناکەیت؟ تۆ کە ڕایدەگەیەنیت کەس دزی نەکات، ئایا خۆت دزی ناکەیت؟ تۆ کە دەڵێی داوێنپیسی نەکرێت، ئایا خۆت داوێنپیسی ناکەیت؟ تۆ کە ڕقت لە بت دەبێتەوە، ئایا پەرستگاکان تاڵان ناکەیت؟ کە شانازی بە شەریعەتی تەوراتەوە دەکەیت، ئایا بە سەرپێچیکردنی شەریعەت سووکایەتی بە خودا ناکەیت؟ وەک نووسراوە: ﴿لەبەر ئێوە لەناو نەتەوەکاندا کفر بە ناوی خودا دەکرێت.﴾ خەتەنەکردن سوودی دەبێت ئەگەر شەریعەت پەیڕەو بکەیت، بەڵام ئەگەر سەرپێچی شەریعەت بکەیت، ئەوا وەکو ئەوەیە کە هەر خەتەنە نەکرابیت. بۆیە ئەگەر خەتەنەنەکراو کار بە داواکارییە دروستەکانی شەریعەت بکات، ئایا خەتەنە نەکردنەکەی بە خەتەنەکردن دانانرێت؟ ئیتر ئەوەی بە سروشت خەتەنە نەکراوە، بەڵام شەریعەت جێبەجێ دەکات، حوکم بەسەر تۆدا دەدات کە شەریعەتی نووسراو و خەتەنەکردنت هەیە، هەرچەندە تۆ سەرپێچی شەریعەت دەکەیت. ئەگەر کەسێک تەنها بە ڕواڵەت جولەکە بێت، ئەوا لە ڕاستیدا جولەکە نییە، هەروەها ئەگەر خەتەنەکردن تەنها جەستەیی بێت، ئەوا لە ڕاستیدا خەتەنەکردن نییە. بەڵام ئەوەی لە ناخەوە جولەکە بێت، ئەوا لە ڕاستیدا جولەکەیە، هەروەها ئەگەر خەتەنەکردن تەنها بەگوێرەی شەریعەتی نووسراو ئەنجام بدرێت، ئەوا خەتەنەکردن نییە، بەڵکو خەتەنەکردنی دڵ کە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوەیە، خەتەنەکردنی ڕاستەقینەیە. ئەوەی ستایشی لەلای خەڵک نییە، بەڵکو لەلای خودایە.