ڕۆما 5:2-13
ڕۆما 5:2-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام له‌به‌ر توندی و دڵی تۆبه نه‌كردووت، له ڕۆژی تووڕه‌یی و ئاشكراكردنی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا، تووڕه‌یی بۆ خۆت كۆده‌كه‌یته‌وه، ئه‌وه‌ی پاداشتی هه‌ر یه‌كێک به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی ده‌داته‌وه. ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه كه به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه له كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن. به‌ڵام ڕق و تووڕه‌یی بۆ ئه‌وانه‌یه كه داوای خۆپه‌رستی ده‌كه‌ن و ملكه‌چی ڕه‌وا نابن، به‌ڵكو بۆ ناڕه‌وایی ملكه‌چ ده‌بن. ناخۆشی و ته‌نگانه بۆ هه‌ر مرۆڤێكه كه خراپه ده‌كات: یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا یۆنانی. شكۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هه‌موو چاكه‌كارێكه: یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا یۆنانی. چونكه خودا جوداخوازی ناكات. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌وراتیان نییه و گوناهیان كرد، بێ ته‌ورات له‌ناوده‌چن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ته‌وراتیان هه‌یه و گوناهیان كرد، به ته‌ورات حوكم ده‌درێن. چونكه نه‌ک ئه‌وانه‌ی ته‌ورات ده‌بیستن له‌لای خودا بێ‌تاوانن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كار به ته‌ورات ده‌كه‌ن، بێ‌تاوان ده‌كرێن.
ڕۆما 5:2-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام تۆ لەبەر کەللەڕەقی و دڵی تۆبە نەکردووت، لە ڕۆژی تووڕەیی و ئاشکراکردنی حوکمی دادپەروەرانەی خودا، تووڕەیی لەسەر خۆت کۆدەکەیتەوە. خودا ﴿پاداشتی هەر یەکێک بەگوێرەی کردارەکانی دەداتەوە.﴾ ژیانی هەتاهەتاییش بۆ ئەوانەیە کە بە دانبەخۆداگرتنەوە لە کاری چاکەدا داوای شکۆ و ڕێز و نەمری دەکەن. بەڵام ڕق و تووڕەیی بۆ ئەوانەیە کە داوای خۆپەرستی دەکەن و ملکەچی ڕاستی نابن، بۆ ناڕەوایی ملکەچ دەبن. ناخۆشی و تەنگانە بۆ هەر مرۆڤێکە کە خراپە دەکات، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە. شکۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هەموو چاکەکارێکە، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە، چونکە خودا لایەنگری ناکات. هەموو ئەوانەی کە شەریعەتیان نییە و گوناه دەکەن، بێ شەریعەت لەناودەچن، هەموو ئەوانەش کە لەژێر دەسەڵاتی شەریعەتدا گوناه دەکەن، بە شەریعەت حوکم دەدرێن، چونکە ئەوانە لەلای خودا بێ‌تاوان نین کە شەریعەت دەبیستن، بەڵکو ئەوانە بێ‌تاوان دەکرێن کە کار بە شەریعەت دەکەن.