ڕۆما 25:2-29
ڕۆما 25:2-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه خروسه‌بڕان سوودی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌ورات په‌یڕه‌و بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیكاری ته‌ورات بیت، ئه‌وا خروسه‌بڕانه‌كه‌ت ده‌بێته خروسه نه‌بڕان. كه‌واته ئه‌گه‌ر خروسه‌نه‌بڕاو كار به حوكمه‌كانی ته‌ورات بكات، ئایا خروسه‌نه‌بڕانه‌كه‌ی به خروسه‌بڕان دانانرێت؟ ئیتر ئه‌وه‌ی به سروشت خروسه‌ی نه‌بڕاوه، به‌ڵام ته‌ورات ته‌واو ده‌كات، حوكم به‌سه‌ر تۆ ده‌دات كه په‌رتووک و خروسه‌بڕانت هه‌یه، به‌ڵام سه‌رپێچی ته‌ورات ده‌كه‌یت. چونكه ئه‌وه‌ی به ڕواڵه‌ت جووه، ئه‌وا جوو نیه، ئه‌و خروسه‌بڕانه‌ش له گۆشت و به ڕواڵه‌ته، خروسه‌بڕان نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ناخه‌وه جووه، ئه‌وه جووه، خروسه‌بڕانی دڵیش به ڕووح نه‌ک به په‌رتووک، ئه‌وه خروسه‌بڕانه. ئه‌وه‌ی ستایشی له‌لای خه‌ڵک نییه، به‌ڵكو له‌لای خودایه.
ڕۆما 25:2-29 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
خەتەنەکردن سوودی دەبێت ئەگەر شەریعەت پەیڕەو بکەیت، بەڵام ئەگەر سەرپێچی شەریعەت بکەیت، ئەوا وەکو ئەوەیە کە هەر خەتەنە نەکرابیت. بۆیە ئەگەر خەتەنەنەکراو کار بە داواکارییە دروستەکانی شەریعەت بکات، ئایا خەتەنە نەکردنەکەی بە خەتەنەکردن دانانرێت؟ ئیتر ئەوەی بە سروشت خەتەنە نەکراوە، بەڵام شەریعەت جێبەجێ دەکات، حوکم بەسەر تۆدا دەدات کە شەریعەتی نووسراو و خەتەنەکردنت هەیە، هەرچەندە تۆ سەرپێچی شەریعەت دەکەیت. ئەگەر کەسێک تەنها بە ڕواڵەت جولەکە بێت، ئەوا لە ڕاستیدا جولەکە نییە، هەروەها ئەگەر خەتەنەکردن تەنها جەستەیی بێت، ئەوا لە ڕاستیدا خەتەنەکردن نییە. بەڵام ئەوەی لە ناخەوە جولەکە بێت، ئەوا لە ڕاستیدا جولەکەیە، هەروەها ئەگەر خەتەنەکردن تەنها بەگوێرەی شەریعەتی نووسراو ئەنجام بدرێت، ئەوا خەتەنەکردن نییە، بەڵکو خەتەنەکردنی دڵ کە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوەیە، خەتەنەکردنی ڕاستەقینەیە. ئەوەی ستایشی لەلای خەڵک نییە، بەڵکو لەلای خودایە.