ڕۆما 17:2-29
ڕۆما 17:2-29 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام تۆ، ئەگەر بە جولەکە ناو دەبردرێیت و پشت بە شەریعەتی تەورات دەبەستیت و شانازی بە خوداوە دەکەیت؛ ئەگەر خواستی ئەو دەزانیت، چی باشترینە پەسەندی دەکەیت، چونکە لە تەورات فێربوویت؛ ئەگەر لە خۆت دڵنیایت کە ڕێبەری کوێرەکانیت و ڕووناکییت بۆ ئەوانەی لە تاریکیدان، فێرکاری نەزانان و مامۆستای منداڵانی، چونکە لە تەوراتدا وێنەی زانین و ڕاستیت هەیە، جا تۆ کە خەڵکی دیکە فێر دەکەیت، ئایا خۆت فێر ناکەیت؟ تۆ کە ڕایدەگەیەنیت کەس دزی نەکات، ئایا خۆت دزی ناکەیت؟ تۆ کە دەڵێی داوێنپیسی نەکرێت، ئایا خۆت داوێنپیسی ناکەیت؟ تۆ کە ڕقت لە بت دەبێتەوە، ئایا پەرستگاکان تاڵان ناکەیت؟ کە شانازی بە شەریعەتی تەوراتەوە دەکەیت، ئایا بە سەرپێچیکردنی شەریعەت سووکایەتی بە خودا ناکەیت؟ وەک نووسراوە: ﴿لەبەر ئێوە لەناو نەتەوەکاندا کفر بە ناوی خودا دەکرێت.﴾ خەتەنەکردن سوودی دەبێت ئەگەر شەریعەت پەیڕەو بکەیت، بەڵام ئەگەر سەرپێچی شەریعەت بکەیت، ئەوا وەکو ئەوەیە کە هەر خەتەنە نەکرابیت. بۆیە ئەگەر خەتەنەنەکراو کار بە داواکارییە دروستەکانی شەریعەت بکات، ئایا خەتەنە نەکردنەکەی بە خەتەنەکردن دانانرێت؟ ئیتر ئەوەی بە سروشت خەتەنە نەکراوە، بەڵام شەریعەت جێبەجێ دەکات، حوکم بەسەر تۆدا دەدات کە شەریعەتی نووسراو و خەتەنەکردنت هەیە، هەرچەندە تۆ سەرپێچی شەریعەت دەکەیت. ئەگەر کەسێک تەنها بە ڕواڵەت جولەکە بێت، ئەوا لە ڕاستیدا جولەکە نییە، هەروەها ئەگەر خەتەنەکردن تەنها جەستەیی بێت، ئەوا لە ڕاستیدا خەتەنەکردن نییە. بەڵام ئەوەی لە ناخەوە جولەکە بێت، ئەوا لە ڕاستیدا جولەکەیە، هەروەها ئەگەر خەتەنەکردن تەنها بەگوێرەی شەریعەتی نووسراو ئەنجام بدرێت، ئەوا خەتەنەکردن نییە، بەڵکو خەتەنەکردنی دڵ کە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوەیە، خەتەنەکردنی ڕاستەقینەیە. ئەوەی ستایشی لەلای خەڵک نییە، بەڵکو لەلای خودایە.
ڕۆما 17:2-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌تا تۆ به جوو ناو ده‌بردرێیت و پشت به ته‌ورات ده‌به‌ستیت و شانازی به خودا ده‌كه‌یت، خواستی ئه‌و ده‌زانیت، چی باشترینه جیای ده‌كه‌یته‌وه، چونكه له ته‌ورات فێربوویت، دڵنیایت كه ڕێبه‌ری كوێره‌كانی و ڕووناكیت بۆ ئه‌وانه‌ی له تاریكیدان، ته‌مبێكاری نه‌زانان و ڕابیی منداڵانیت و له ته‌وراتدا وێنه‌ی زانین و ڕه‌وات هه‌یه جا تۆ كه خه‌ڵكی دیكه فێر ده‌كه‌یت، بۆچی خۆت فێر ناكه‌یت؟ كه بانگه‌واز ده‌كه‌یت دزی نه‌كرێت، بۆچی خۆت دزی ده‌كه‌یت؟ كه ده‌ڵێی داوێنپیسی نه‌كرێت، بۆچی خۆت داوێنپیسی ده‌كه‌یت؟ كه ڕقت له بت ده‌بێته‌وه، بۆچی په‌رستگاكان تاڵان ده‌كه‌یت؟ كه شانازی به ته‌ورات ده‌كه‌یت، بۆچی به سه‌رپێچیكردنی ته‌ورات سووكایه‌تی به خودا ده‌كه‌یت؟ وه‌ک نووسراوه: {به‌هۆی ئێوه‌وه له نێو نه‌ته‌وه‌كاندا كفر به ناوی خودا ده‌كرێت} . چونكه خروسه‌بڕان سوودی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌ورات په‌یڕه‌و بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیكاری ته‌ورات بیت، ئه‌وا خروسه‌بڕانه‌كه‌ت ده‌بێته خروسه نه‌بڕان. كه‌واته ئه‌گه‌ر خروسه‌نه‌بڕاو كار به حوكمه‌كانی ته‌ورات بكات، ئایا خروسه‌نه‌بڕانه‌كه‌ی به خروسه‌بڕان دانانرێت؟ ئیتر ئه‌وه‌ی به سروشت خروسه‌ی نه‌بڕاوه، به‌ڵام ته‌ورات ته‌واو ده‌كات، حوكم به‌سه‌ر تۆ ده‌دات كه په‌رتووک و خروسه‌بڕانت هه‌یه، به‌ڵام سه‌رپێچی ته‌ورات ده‌كه‌یت. چونكه ئه‌وه‌ی به ڕواڵه‌ت جووه، ئه‌وا جوو نیه، ئه‌و خروسه‌بڕانه‌ش له گۆشت و به ڕواڵه‌ته، خروسه‌بڕان نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ناخه‌وه جووه، ئه‌وه جووه، خروسه‌بڕانی دڵیش به ڕووح نه‌ک به په‌رتووک، ئه‌وه خروسه‌بڕانه. ئه‌وه‌ی ستایشی له‌لای خه‌ڵک نییه، به‌ڵكو له‌لای خودایه.