لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 10:16-19

ڕۆما 10:16-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

سڵاو له‌ ئه‌پیڵه‌سی په‌سه‌ندكراو بكه‌ن له‌ مه‌سیحدا. سڵاو له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌رستۆپۆڵۆس بكه‌ن. سڵاو له‌ هیرودیۆنی خزمم بكه‌ن. سڵاو له‌وانه‌ی له‌ خانه‌واده‌ی نه‌ركیسیۆس له‌ په‌روه‌ردگارن. سڵاو له‌ خوشكان ته‌ریفینا و ته‌ریفۆسا بكه‌ن، كه‌ له‌ په‌روه‌ردگاردا ماندوو ده‌بن. سڵاو له‌ په‌رسیسی خوشكی خۆشه‌ویست بكه‌ن، كه‌ له‌ په‌روه‌ردگاردا زۆر ماندوو بوو. سڵاو له‌ ڕۆپۆس بكه‌ن هه‌ڵبژێردراوه‌ له‌ په‌روه‌ردگار، هه‌روه‌ها له‌ دایكی كه‌ دایكمه‌. سڵاو بكه‌ن له‌ ئه‌سینكریتۆس، فه‌لیگۆن، هه‌رمس، په‌تروباس، هرماس و ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵیاندان. سڵاو بكه‌ن له‌ فیلولوگۆس و جولیا، نیریۆس و خوشكه‌كه‌ی و ئولومپاس و هه‌موو ئه‌و پارسایانه‌ی له‌گه‌ڵیاندان. به‌ ماچیێكی پارسا سڵاو له‌ یه‌كتری بكه‌ن. وارگه‌كانی مه‌سیح سڵاوتان لێده‌كه‌ن. برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، ئاگاتان له‌وانه‌ بێت كه‌ ناكۆكی و كۆسپ ده‌نێنه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فێركردنه‌ی فێری بوون. لێیان دوور بكه‌ونه‌وه‌. چونكه‌ كه‌سانی ئاوا، ڕاژه‌ی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ناكه‌ن، به‌ڵكو سكی خۆیان، به‌ قسه‌ی خۆش و زمانلوسی دڵی ساكاره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. چونكه‌ هه‌واڵی گوێڕایه‌ڵیتان به‌ هه‌مووان گه‌یشتووه‌، بۆیه‌ پێتان دڵخۆشم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له‌ چاكه‌دا دانا بن و له‌ خراپه‌ ساكار بن.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 16 بخوێنەوە

ڕۆما 10:16-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

سڵاو لە ئەپیڵەس بکەن، ئەوەی کە دڵسۆزی خۆی بۆ مەسیح سەلماند. سڵاو لە ماڵی ئەرستۆبوڵس بکەن. سڵاو لە هیرودیۆنی خزمم بکەن. سڵاو لەوانە بکەن کە لە ماڵی نێرگزدا لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆدا بوونەتە یەک. سڵاو لە خوشکان تریفینا و تریفۆسا بکەن، کە لە پێناوی مەسیحی خاوەن شکۆدا ماندوو دەبن. سڵاو لە پەرسیسی خوشکی خۆشەویست بکەن، کە لە پێناوی مەسیحی خاوەن شکۆدا زۆر ماندوو دەبێت. سڵاو لە ڕوفوس بکەن کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆدا هەڵبژێردراوە، هەروەها لە دایکی کە وەک دایکمە. سڵاو بکەن لە ئەسینکریتۆس، فلیگۆن، هەرمەس، پەتروباس، هرماس و ئەو خوشک و برایانەی لەگەڵیانن. سڵاو بکەن لە فیلۆلۆگۆس و جولیا، نیریۆس و خوشکەکەی و ئۆلەمپاس و هەموو ئەو خەڵکە پیرۆزەی خودا کە لەگەڵیانن. بە ماچی پیرۆز سڵاو لە یەکتری بکەن. هەموو کڵێساکانی مەسیح سڵاوتان لێدەکەن. ئەی خوشک و برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، ئاگاتان لەوانە بێت کە ناکۆکی و کۆسپ دەنێنەوە، بە پێچەوانەی ئەو فێرکردنەی فێری بوون. لێیان دوور بکەونەوە. ئەو کەسانەی بەم شێوەیەن خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆمان ناکەن، بەڵکو خزمەتی سکی خۆیان دەکەن، بە قسەی خۆش و زمانلووسی دڵی ساکارەکان هەڵدەخەڵەتێنن. هەروەها هەواڵی ملکەچیتان بۆ خودا بە هەمووان گەیشتووە، بۆیە پێتان دڵخۆشم، بەڵام دەمەوێت لە چاکە دانا بن و لە خراپە بێبەری بن.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 16 بخوێنەوە