ڕۆما 8:14-12
ڕۆما 8:14-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئه‌گه‌ر بژین بۆ په‌روه‌ردگار ده‌ژین، ئه‌گه‌ر بشمرین بۆ په‌روه‌ردگار ده‌مرین. كه‌واته بژین یان بمرین، ئێمه هی په‌روه‌ردگارین. چونكه مه‌سیح بۆ ئه‌مه مرد و زیندووبووه‌وه و ژیا، تاكو ببێته سه‌روه‌ری زیندووان و مردووان. به‌ڵام تۆی بۆچی براكه‌ت تاوانبار ده‌كه‌یت؟ یان بۆچی سووكایه‌تی به براكه‌ت ده‌كه‌یت؟ چونكه هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی مه‌سیح ڕاده‌وه‌ستین، چونكه نووسراوه: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: به گیانی خۆم، هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ک بۆ من چۆک داده‌دات، هه‌موو زمانێک دان به خودا ده‌نێت} . كه‌واته، هه‌ریه‌ک له ئێمه سه‌باره‌ت به خۆی هه‌ژماردێک ده‌داته خودا.
ڕۆما 8:14-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوەی ئەگەر بژین بۆ مەسیحی خاوەن شکۆ دەژین، ئەگەر بشمرین لە پێناوی ئەو دەمرین. کەواتە بژین یان بمرین، ئێمە هی مەسیحین. هەر لەبەر ئەم هۆیە مەسیح مرد و زیندووبووەوە تاکو ببێتە گەورەی زیندووان و مردووان. ئیتر تۆ بۆچی خوشکت یان براکەت تاوانبار دەکەیت؟ یان بۆچی سووکایەتییان پێ دەکەیت؟ چونکە هەموومان لەبەردەم تەختی دادگایی خودا ڕادەوەستین، چونکە نووسراوە: ﴿یەزدان دەفەرموێ: بە گیانی خۆم، هەموو ئەژنۆیەک بۆ من چۆک دادەدات، هەموو زمانێک دان بە خودا دەنێت.﴾ کەواتە، هەریەک لە ئێمە دەبێت حیسابی خۆی بداتە خودا.