ڕۆما 6:14-9
ڕۆما 6:14-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی بایه‌خ به ڕۆژ ده‌دات بۆ په‌روه‌ردگار بایه‌خ ده‌دات. ئه‌وه‌ی ده‌خوات بۆ په‌روه‌ردگار ده‌خوات، چونكه سوپاسی خودا ده‌كات. ئه‌وه‌ش كه ناخوات بۆ په‌روه‌ردگار ناخوات و سوپاسی خودا ده‌كات. چونكه كه‌سمان بۆ خۆی ناژیێت، كه‌سیش بۆ خۆی نامرێت. چونكه ئه‌گه‌ر بژین بۆ په‌روه‌ردگار ده‌ژین، ئه‌گه‌ر بشمرین بۆ په‌روه‌ردگار ده‌مرین. كه‌واته بژین یان بمرین، ئێمه هی په‌روه‌ردگارین. چونكه مه‌سیح بۆ ئه‌مه مرد و زیندووبووه‌وه و ژیا، تاكو ببێته سه‌روه‌ری زیندووان و مردووان.
ڕۆما 6:14-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوەی بایەخ بە ڕۆژ دەدات، لەبەر یەزدان بایەخی پێ دەدات. ئەوەی گوشت دەخوات، لەبەر یەزدان دەیخوات، چونکە سوپاسی خودا دەکات. ئەوەش کە ناخوات، لەبەر یەزدان ناخوات و سوپاسی خودا دەکات، لەبەر ئەوەی کەسمان بۆ خۆی ناژیێت، کەسیش بۆ خۆی نامرێت. لەبەر ئەوەی ئەگەر بژین بۆ مەسیحی خاوەن شکۆ دەژین، ئەگەر بشمرین لە پێناوی ئەو دەمرین. کەواتە بژین یان بمرین، ئێمە هی مەسیحین. هەر لەبەر ئەم هۆیە مەسیح مرد و زیندووبووەوە تاکو ببێتە گەورەی زیندووان و مردووان.