ڕۆما 5:14-11 - Compare All Versions
ڕۆما 5:14-11 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
یه‌كێک ڕۆژێک له ڕۆژێكی دیكه به پارساتر داده‌نێت، یه‌كێكی دیكه هه‌موو ڕۆژێک له‌به‌ر چاو ده‌گرێت. با هه‌ریه‌كه له بیروڕای خۆی دڵنیابێت. ئه‌وه‌ی بایه‌خ به ڕۆژ ده‌دات بۆ په‌روه‌ردگار بایه‌خ ده‌دات. ئه‌وه‌ی ده‌خوات بۆ په‌روه‌ردگار ده‌خوات، چونكه سوپاسی خودا ده‌كات. ئه‌وه‌ش كه ناخوات بۆ په‌روه‌ردگار ناخوات و سوپاسی خودا ده‌كات. چونكه كه‌سمان بۆ خۆی ناژیێت، كه‌سیش بۆ خۆی نامرێت. چونكه ئه‌گه‌ر بژین بۆ په‌روه‌ردگار ده‌ژین، ئه‌گه‌ر بشمرین بۆ په‌روه‌ردگار ده‌مرین. كه‌واته بژین یان بمرین، ئێمه هی په‌روه‌ردگارین. چونكه مه‌سیح بۆ ئه‌مه مرد و زیندووبووه‌وه و ژیا، تاكو ببێته سه‌روه‌ری زیندووان و مردووان. به‌ڵام تۆی بۆچی براكه‌ت تاوانبار ده‌كه‌یت؟ یان بۆچی سووكایه‌تی به براكه‌ت ده‌كه‌یت؟ چونكه هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی مه‌سیح ڕاده‌وه‌ستین، چونكه نووسراوه: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: به گیانی خۆم، هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ک بۆ من چۆک داده‌دات، هه‌موو زمانێک دان به خودا ده‌نێت} .
ڕۆما 5:14-11 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
کەسێک ڕۆژێک لە ڕۆژێکی دیکە بە پیرۆزتر دادەنێت، کەسێکی دیکە هەموو ڕۆژێک لەبەرچاو دەگرێت. با هەریەکە لە بیروڕای خۆی دڵنیابێت. ئەوەی بایەخ بە ڕۆژ دەدات، لەبەر یەزدان بایەخی پێ دەدات. ئەوەی گوشت دەخوات، لەبەر یەزدان دەیخوات، چونکە سوپاسی خودا دەکات. ئەوەش کە ناخوات، لەبەر یەزدان ناخوات و سوپاسی خودا دەکات، لەبەر ئەوەی کەسمان بۆ خۆی ناژیێت، کەسیش بۆ خۆی نامرێت. لەبەر ئەوەی ئەگەر بژین بۆ مەسیحی خاوەن شکۆ دەژین، ئەگەر بشمرین لە پێناوی ئەو دەمرین. کەواتە بژین یان بمرین، ئێمە هی مەسیحین. هەر لەبەر ئەم هۆیە مەسیح مرد و زیندووبووەوە تاکو ببێتە گەورەی زیندووان و مردووان. ئیتر تۆ بۆچی خوشکت یان براکەت تاوانبار دەکەیت؟ یان بۆچی سووکایەتییان پێ دەکەیت؟ چونکە هەموومان لەبەردەم تەختی دادگایی خودا ڕادەوەستین، چونکە نووسراوە: ﴿یەزدان دەفەرموێ: بە گیانی خۆم، هەموو ئەژنۆیەک بۆ من چۆک دادەدات، هەموو زمانێک دان بە خودا دەنێت.﴾