ڕۆما 16:14-18
ڕۆما 16:14-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
مه‌هێڵن شتێک كه بۆ ئێوه چاكه، خه‌ڵكی به خراپه باسی بكات. چونكه پاشایه‌تی خودا خواردن و خواردنه‌وه نییه، به‌ڵكو خوداناسی و ئاشتی و شادییه له ڕووحی پارسادا. چونكه ئه‌وه‌ی له‌مه ڕاژه‌ی مه‌سیح بكات، به ڕه‌زامه‌ندی خودا ده‌بێت و له‌لای خه‌ڵكیش په‌سه‌ندكراوه.
هاوبەشی بکە
ڕۆما 14 بخوێنەوەڕۆما 16:14-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
مەهێڵن خەڵکی بە خراپە باسی شتێک بکات کە بۆ ئێوە چاکە، چونکە پاشایەتی خودا خواردن و خواردنەوە نییە، بەڵکو ڕاستودروستی و ئاشتی و خۆشییە لە ڕۆحی پیرۆزدا. هەرکەسێک بەم شێوەیە خزمەتی مەسیح بکات، جێگای ڕەزامەندی خودا دەبێت و خەڵکیش متمانەی پێ دەکەن.
هاوبەشی بکە
ڕۆما 14 بخوێنەوە