لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 10:14-12 - Compare All Versions

ڕۆما 10:14-12 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

به‌ڵام تۆی بۆچی براكه‌ت تاوانبار ده‌كه‌یت؟ یان بۆچی سووكایه‌تی به‌ براكه‌ت ده‌كه‌یت؟ چونكه‌ هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی مه‌سیح ڕاده‌وه‌ستین، چونكه‌ نووسراوه‌: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: به‌ گیانی خۆم، هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ک بۆ من چۆک داده‌دات، هه‌موو زمانێک دان به‌ خودا ده‌نێت} . كه‌واته‌، هه‌ریه‌ک له‌ ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ خۆی هه‌ژماردێک ده‌داته‌ خودا.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 14 PNTZS

ڕۆما 10:14-12 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئیتر تۆ بۆچی خوشکت یان براکەت تاوانبار دەکەیت؟ یان بۆچی سووکایەتییان پێ دەکەیت؟ چونکە هەموومان لەبەردەم تەختی دادگایی خودا ڕادەوەستین، چونکە نووسراوە: ﴿یەزدان دەفەرموێ: بە گیانی خۆم، هەموو ئەژنۆیەک بۆ من چۆک دادەدات، هەموو زمانێک دان بە خودا دەنێت.﴾ کەواتە، هەریەک لە ئێمە دەبێت حیسابی خۆی بداتە خودا.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 14 KSS