ڕۆما 8:13-11
ڕۆما 8:13-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به هیچ شتێک قه‌رزاری كه‌س مه‌بن، جگه له‌وه‌ی یه‌كتریتان خۆشبووێ، چونكه ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ی خۆشبووێ، ته‌وراتی هێناوه‌ته دی. چونكه {داوێنپیسی مه‌كه، مه‌كوژه، مه‌دزه، گه‌واهیی درۆ مه‌ده، هه‌وه‌سبازی مه‌كه} و ڕاسپارده‌ی دیكه‌ش له‌م وشه‌یه‌دا كۆده‌بنه‌وه: {نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ} . خۆشویستن خراپه له‌گه‌ڵ نزیک ناكات، چونكه خۆشویستن هێنانه‌دیی ته‌وراته. جگه له‌وه‌ش كاته‌كه ده‌زانن، وا كاتی ئه‌وه‌یه له خه‌و هه‌ستین، چونكه ئێستا ڕزگاریمان نزیكتره له‌و كاته‌ی باوه‌ڕمان هێنا.
ڕۆما 8:13-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە هیچ شتێک قەرزاری کەس مەبن، جگە لەوەی یەکتریتان خۆشبوێ، چونکە ئەوەی خەڵکی دیکەی خۆشبوێ، شەریعەتی تەوراتی هێناوەتە دی. ڕاسپاردەکانی وەک ﴿داوێنپیسی مەکەن﴾، ﴿مەکوژن﴾، ﴿دزی مەکەن﴾، ﴿چاو مەبڕنە هیچ شتێک کە هی کەسێکی دیکە بێت﴾ و ڕاسپاردەی دیکەش لەم ڕاسپاردەیەدا کۆدەبنەوە: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾ خۆشەویستی خراپە لەگەڵ نزیکەکەی ناکات، بۆیە خۆشەویستی هێنانەدیی شەریعەتە. جگە لەوەش کاتەکە دەزانن، وا کاتی ئەوەیە لە خەو هەستن، چونکە ئێستا ڕزگاریمان نزیکترە لەو کاتەی باوەڕمان هێنا.