ڕۆما 7:13-10
ڕۆما 7:13-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
مافی هه‌مووان بده‌ن: باج به خاوه‌ن باج، سه‌رانه به خاوه‌ن سه‌رانه، ترس له خاوه‌ن ترس، ڕێز به خاوه‌ن ڕێز. به هیچ شتێک قه‌رزاری كه‌س مه‌بن، جگه له‌وه‌ی یه‌كتریتان خۆشبووێ، چونكه ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ی خۆشبووێ، ته‌وراتی هێناوه‌ته دی. چونكه {داوێنپیسی مه‌كه، مه‌كوژه، مه‌دزه، گه‌واهیی درۆ مه‌ده، هه‌وه‌سبازی مه‌كه} و ڕاسپارده‌ی دیكه‌ش له‌م وشه‌یه‌دا كۆده‌بنه‌وه: {نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ} . خۆشویستن خراپه له‌گه‌ڵ نزیک ناكات، چونكه خۆشویستن هێنانه‌دیی ته‌وراته.
ڕۆما 7:13-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
مافی هەمووان بدەن: باج بە خاوەن باج، سەرانە بە خاوەن سەرانە، ترس لە خاوەن ترس، ڕێز بە خاوەن ڕێز. بە هیچ شتێک قەرزاری کەس مەبن، جگە لەوەی یەکتریتان خۆشبوێ، چونکە ئەوەی خەڵکی دیکەی خۆشبوێ، شەریعەتی تەوراتی هێناوەتە دی. ڕاسپاردەکانی وەک ﴿داوێنپیسی مەکەن﴾، ﴿مەکوژن﴾، ﴿دزی مەکەن﴾، ﴿چاو مەبڕنە هیچ شتێک کە هی کەسێکی دیکە بێت﴾ و ڕاسپاردەی دیکەش لەم ڕاسپاردەیەدا کۆدەبنەوە: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾ خۆشەویستی خراپە لەگەڵ نزیکەکەی ناکات، بۆیە خۆشەویستی هێنانەدیی شەریعەتە.