لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 3:13-8

ڕۆما 3:13-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ فه‌رمانڕه‌وایان جێی ترس نین بۆ چاكه‌كاری، به‌ڵكو بۆ خراپه‌كاری. ئایا ده‌ته‌وێت له‌ ده‌سه‌ڵات نه‌ترسیت؟ چاكه‌ بكه‌، ستایشی ئه‌و به‌ده‌ست ده‌هێنیت، چونكه‌ ئه‌و ڕاژه‌وانی خودایه‌ بۆ چاكه‌كردن! به‌ڵام ئه‌گه‌ر خراپه‌ت كرد بترسه‌، چونكه‌ له‌خۆڕا شمشێر هه‌ڵناگرێت. چونكه‌ ئه‌و ڕاژه‌وانی خودایه‌، تۆڵه‌كاری تووڕه‌ییه‌ بۆ خراپه‌كاران. بۆیه‌ پێویسته‌ ملكه‌چی بن، نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر تووڕه‌یی، به‌ڵكو له‌به‌ر ویژدانیش. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ باج ده‌ده‌ن، چونكه‌ ئه‌وان ڕاژه‌وانی خودان و به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ن. مافی هه‌مووان بده‌ن: باج به‌ خاوه‌ن باج، سه‌رانه‌ به‌ خاوه‌ن سه‌رانه‌، ترس له‌ خاوه‌ن ترس، ڕێز به‌ خاوه‌ن ڕێز. به‌ هیچ شتێک قه‌رزاری كه‌س مه‌بن، جگه‌ له‌وه‌ی یه‌كتریتان خۆشبووێ، چونكه‌ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ی خۆشبووێ، ته‌وراتی هێناوه‌ته‌ دی.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 13 بخوێنەوە