ڕۆما 17:12-19
ڕۆما 17:12-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خراپه‌ی كه‌س به خراپه مه‌ده‌نه‌وه. له‌به‌رده‌می هه‌موو خه‌ڵک گرنگی به‌وه بده‌ن كه به چاكه ده‌زانرێ. ئه‌گه‌ر بكرێت، به‌پێی تواناتان، له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵک به ئاشتی بژین. خۆشه‌ویستان خۆتان تۆڵه مه‌ستێنن، به‌ڵكو ڕێ به تووڕه‌یی خودا بده‌ن، چونكه نووسراوه: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هی منه، منم سزا ده‌ده‌م.
هاوبەشی بکە
ڕۆما 12 بخوێنەوەڕۆما 17:12-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خراپەی کەس بە خراپە مەدەنەوە. وریا بن لەبەردەمی هەموو خەڵک ئەوە بکەن کە بە چاک دەزانرێت. بەپێی تواناتان هەوڵ بدەن کە لەگەڵ هەموو خەڵک بە ئاشتی بژین. خۆشەویستان، خۆتان تۆڵە مەستێنن، بەڵکو ڕێ بە تووڕەیی خودا بدەن، چونکە نووسراوە: ﴿یەزدان دەفەرموێ، تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم.﴾
هاوبەشی بکە
ڕۆما 12 بخوێنەوە