ڕۆما 10:12-15
ڕۆما 10:12-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به خۆشویستنی برایانه به دڵ یه‌كتریتان خۆشبووێ، له خۆتان زیاتر ڕێز له یه‌كتری بگرن. سست مه‌بن له تێكۆشان، له ڕووح گه‌رم بن، په‌روه‌ردگار بپه‌رستن. له هیوا دڵشادبن، له ته‌نگانه ئارام بگرن، له نوێژكردن په‌یوه‌ست بن، بۆ پێویستیی پارسا‌كان به‌شداری بكه‌ن، میوان ڕاگربن. ئه‌وانه‌ی ده‌تانچه‌وسێننه‌وه داڕشتیان بكه‌ن. داڕشت بكه‌ن و نه‌فره‌ت مه‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ دڵشادان دڵشادبن، بگریێن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌گریێن.
ڕۆما 10:12-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە خۆشەویستی برایانە بە دڵ یەکتریتان خۆشبوێ، لە خۆتان زیاتر ڕێز لە یەکتری بگرن. سست مەبن لە دڵگەرمی، لە ڕۆح گەرم بن، خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ بکەن. لە هیوا دڵشاد بن، لە تەنگانە ئارام بگرن، لە نوێژکردن پەیوەست بن، بەشداری بکەن لە پێویستییەکانی گەلی پیرۆزی خودا، میوانداری خوشک و برا نامۆکان بکەن. ئەوانەی دەتانچەوسێننەوە داوای بەرەکەتیان بۆ بکەن. داوای بەرەکەت بکەن و نەفرەت مەکەن. لەگەڵ دڵشادان دڵشاد بن، بگریێن لەگەڵ ئەوانەی دەگریێن.