لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 8:10-13 - Compare All Versions

ڕۆما 8:10-13 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

به‌ڵام چی ده‌فه‌رمووێ؟ {وشه‌كه‌ لێت نزیكه‌، له‌سه‌ر زارته‌ و له‌ دڵتدایه‌} واته‌ وشه‌ی باوه‌ڕه‌ كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین. چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ زارت دانت به‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار نا و به‌ دڵ باوه‌ڕت هێنا كه‌ خودا له‌نێو مردوواندا هه‌ستاندیه‌وه‌، ڕزگار ده‌بیت. چونكه‌ دڵ باوه‌ڕی پێ ده‌هێنت بۆ بێتاوانبوون، زاریش دانی پێ ده‌نێت بۆ ڕزگاری. چونكه‌ سیپاره‌كه‌ ده‌فه‌رمووێ: {هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت، شه‌رمه‌زار نابێت} . چونكه‌ جیاوازی له‌نێوان جوو و یۆنانی نییه‌، چونكه‌ هه‌مان په‌روه‌ردگاره‌ بۆ هه‌مووان، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌. چونكه‌ {هه‌ر كه‌سێک به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بپاڕێته‌وه‌ ڕزگاری ده‌بێت} .

هاوبەشی بکە
ڕۆما 10 PNTZS

ڕۆما 8:10-13 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بەڵام چی دەفەرموێ؟ ﴿پەیامەکە لێت نزیکە، لەسەر زمانتە و لە دڵتدایە،﴾ ئەمەش پەیامی ئەو باوەڕەیە کە ڕایدەگەیەنین: ئەگەر بە دەمت دانت پێدا نا کە عیسا پەروەردگارە و بە دڵ باوەڕت کرد کە خودا لەناو مردووان هەڵیستاندەوە، ڕزگار دەبیت. لەبەر ئەوەی بە دڵ باوەڕهێنان ئەنجامەکەی بێتاوانبوونە، بە دەم دانپێدانان ئەنجامەکەی ڕزگارییە. هەروەک چۆن نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێ: ﴿هەرکەسێک پشتی پێ ببەستێت، شەرمەزار نابێت.﴾ جیاوازی لەنێوان جولەکە و ناجولەکە نییە، لەبەر ئەوەی هەمان پەروەردگارە بۆ هەمووان، دەوڵەمەندە بۆ هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە، چونکە ﴿هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە ڕزگاری دەبێت.﴾

هاوبەشی بکە
ڕۆما 10 KSS