لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 12:10-17

ڕۆما 12:10-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ جیاوازی له‌نێوان جوو و یۆنانی نییه‌، چونكه‌ هه‌مان په‌روه‌ردگاره‌ بۆ هه‌مووان، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌. چونكه‌ {هه‌ر كه‌سێک به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بپاڕێته‌وه‌ ڕزگاری ده‌بێت} . ئیتر چۆن له‌ یه‌كێک ده‌پاڕێنه‌وه‌ كه‌ باوه‌ڕیان پێی نه‌هێنابێت؟ چۆن باوه‌ڕ به‌ یه‌كێک ده‌هێنن ئه‌گه‌ر نه‌یانبیستبێت؟ چۆنیش بێ بانگه‌وازده‌ر ده‌بیستن؟ هه‌روه‌ها چۆن بانگه‌واز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌نێردرابن؟ وه‌ک نووسراوه‌: {چه‌ند جوانه‌ پێیه‌كانی موژده‌ده‌رانی ئاشتی، موژده‌ده‌رانی چاكه‌!} به‌ڵام هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسڕائیل گوێڕایه‌ڵی ئینجیل نه‌بوون، چونكه‌ ئێشه‌عیا ده‌ڵێت: {ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ بڕوای به‌ په‌یامه‌كه‌مان كرد؟} كه‌واته‌ باوه‌ڕ به‌ بیستنه‌، بیستنیش به‌ وشه‌ی مه‌سیحه‌.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 10 بخوێنەوە