ڕۆما 11:10-13
ڕۆما 11:10-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه سیپاره‌كه ده‌فه‌رمووێ: {هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت، شه‌رمه‌زار نابێت} . چونكه جیاوازی له‌نێوان جوو و یۆنانی نییه، چونكه هه‌مان په‌روه‌ردگاره بۆ هه‌مووان، ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه. چونكه {هه‌ر كه‌سێک به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه بپاڕێته‌وه ڕزگاری ده‌بێت} .
هاوبەشی بکە
ڕۆما 10 بخوێنەوەڕۆما 11:10-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەروەک چۆن نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێ: ﴿هەرکەسێک پشتی پێ ببەستێت، شەرمەزار نابێت.﴾ جیاوازی لەنێوان جولەکە و ناجولەکە نییە، لەبەر ئەوەی هەمان پەروەردگارە بۆ هەمووان، دەوڵەمەندە بۆ هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە، چونکە ﴿هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە ڕزگاری دەبێت.﴾
هاوبەشی بکە
ڕۆما 10 بخوێنەوە