ڕۆما 8:1-12
ڕۆما 8:1-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سه‌ره‌تا، له پێناوی هه‌مووتان به ئیشۆعی مه‌سیح سوپاسی خودام ده‌كه‌م، چونكه باوه‌ڕتان له هه‌موو جیهاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه. چونكه خودا، ئه‌وه‌ی به ڕووحم ده‌یپه‌رستم له موژده‌ی ڕۆڵه‌كه‌یدا، گه‌واهیده‌ری منه چۆن بێ بڕانه‌وه یادتان ده‌كه‌م و هه‌میشه له نوێژه‌كانمدا ده‌پاڕێمه‌وه، كه ئێستا به خواستی خودا بۆم ڕێک بكه‌وێت بێمه لاتان. چونكه تامه‌زرۆی بینینی ئێوه‌م تاكو بۆ جێگیربوونتان به‌خشینی ڕووحیتان بده‌مێ، واتا له‌نێوانتاندا به باوه‌ڕمان دڵنه‌وایی یه‌كتر بكه‌ین، باوه‌ڕی من و باوه‌ڕی ئێوه.
ڕۆما 8:1-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
سەرەتا، لە پێناوی هەمووتان بەهۆی عیسای مەسیحەوە سوپاسی خودام دەکەم، چونکە باوەڕتان لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. خودا، ئەوەی بە ڕۆحم خزمەتی دەکەم لە جاڕدانی مزگێنیی کوڕەکەیدا، شایەتی منە کە چۆن بێ بڕانەوە یادتان دەکەم و بەردەوام لە نوێژەکانم دەپاڕێمەوە کە هیچ نەبێت ئێستا بە خواستی خودا بۆم ڕێک بکەوێت بێمە لاتان. تامەزرۆی بینینی ئێوەم تاکو بۆ جێگیربوونتان بەهرەی ڕۆحیتان بدەمێ، هەموومان پێکەوە یەکتری هانبدەین، ئێوە بە باوەڕی من و منیش بە باوەڕی ئێوە.