ڕۆما 26:1-28
ڕۆما 26:1-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌به‌ر ئه‌وه خودا دایانیه ده‌ست هه‌وه‌سه سووكه‌كان. چونكه ژنه‌كانیان جووتبوونی سروشتییان به ناسروشتی گۆڕییه‌وه. پیاوانیش وازیان له جووتبوونی سروشتی ژنیان هێنا و گڕیان گرت له هه‌وه‌س بۆ یه‌كتری. پیاو له‌گه‌ڵ پیاو به‌دڕه‌وشتی ده‌كه‌ن، جا سزای ته‌واوی گومڕابوونیان له خۆیاندا وه‌رگرت. كه ناسینی خودایان له‌لا په‌سه‌ند نه‌بوو، ئیتر خودا دایانیه ده‌ست هزرێكی ڕه‌تكراو، تاكو ئه‌وه بكه‌ن كه ناشێت.
ڕۆما 26:1-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوە خودا ئەوانی دایە دەست هەوەسە ئابڕووبەرەکانیان، چونکە ژنەکانیان جووتبوونی سروشتییان بە ناسروشتی گۆڕییەوە. پیاوانیش وازیان هێنا لە جووتبوونی سروشتی لەگەڵ ژنانیان و گڕیان گرت لە هەوەس بۆ یەکتری. پیاو لەگەڵ پیاو بەدڕەوشتی دەکرد، جا سزای تەواوی خراپبوونیان لە خۆیاندا وەرگرت. سەرەڕای ئەوەش، نەیاندەویست لە ناسینی خودا بەردەوام بن، خودا‌ش ئەوانی دایە دەست مێشکی گەندەڵیان، تاکو ئەوە بکەن کە ناشێت.