ڕۆما 24:1-27
ڕۆما 24:1-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه خودا به هه‌وه‌سی دڵیان دایانیه ده‌ست گڵاوییه‌وه، تاكو له‌نێو خۆیاندا سووكایه‌تی به له‌شی خۆیان بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌وای خودایان به درۆ گۆڕییه‌وه و ئافریده‌یان په‌رست و ڕاژه‌یان كرد له جیاتی ئافرێنه‌ر، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه پیرۆزه. ئامین. له‌به‌ر ئه‌وه خودا دایانیه ده‌ست هه‌وه‌سه سووكه‌كان. چونكه ژنه‌كانیان جووتبوونی سروشتییان به ناسروشتی گۆڕییه‌وه. پیاوانیش وازیان له جووتبوونی سروشتی ژنیان هێنا و گڕیان گرت له هه‌وه‌س بۆ یه‌كتری. پیاو له‌گه‌ڵ پیاو به‌دڕه‌وشتی ده‌كه‌ن، جا سزای ته‌واوی گومڕابوونیان له خۆیاندا وه‌رگرت.
ڕۆما 24:1-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەر لەبەر ئەوە خودا بە هەوەسی دڵیان ئەوانی دایە دەست گڵاوی، تاکو لەناو خۆیاندا سووکایەتی بە لەشی خۆیانەوە بکەن. ئەوان ڕاستی خودایان بە درۆ گۆڕییەوە و بەدیهێنراویان پەرست و لە جیاتی بەدیهێنەر خزمەتیان کرد، ئەوەی هەتاهەتایە ستایش بۆ ئەوە. ئامین. لەبەر ئەوە خودا ئەوانی دایە دەست هەوەسە ئابڕووبەرەکانیان، چونکە ژنەکانیان جووتبوونی سروشتییان بە ناسروشتی گۆڕییەوە. پیاوانیش وازیان هێنا لە جووتبوونی سروشتی لەگەڵ ژنانیان و گڕیان گرت لە هەوەس بۆ یەکتری. پیاو لەگەڵ پیاو بەدڕەوشتی دەکرد، جا سزای تەواوی خراپبوونیان لە خۆیاندا وەرگرت.