لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 19:1-22 - Compare All Versions

ڕۆما 19:1-22 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

چونكه‌ ناسینی خودا تێیاندا دیاره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا بۆی ده‌رخستوون. چونكه‌ شته‌ نه‌بینراوه‌كان، توانا جاویدانی و خودایه‌تییه‌كه‌ی، له‌ به‌دیهێنانی جیهانه‌وه‌ به‌هۆی دروستكراوان دركی پێ كراوه‌ و به‌ ڕوونی بینراوه‌، بۆیه‌ بێ بیانوون. چونكه‌ كه‌ خودایان ناسی، وه‌ک خوداوه‌ندێک شكۆداریان نه‌كرد و سوپاسیان نه‌كرد، به‌ڵكو له‌ بیركردنه‌وه‌یان پووچه‌ڵ بوون و دڵه‌ گێله‌كانیان تاریک بوو. هه‌رچه‌نده‌ خۆیان به‌ دانا ده‌زانن، بوونه‌ گێل،

هاوبەشی بکە
ڕۆما 1 PNTZS

ڕۆما 19:1-22 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

چونکە ئەوەی کە دەبێت لەبارەی خوداوە بزانرێت، لەلای ئەوان ئاشکرایە، لەبەر ئەوەی خودا بۆی دەرخستوون. لەبەر ئەوەی سیفەتە نەبینراوەکانی خودا، توانا هەتاهەتایی و خودایەتییەکەی، لە بەدیهێنانی جیهانەوە بەهۆی دروستکراوان درکیان پێ کراوە و بە ڕوونی بینراون، بۆیە بێ بیانوون. لەگەڵ ئەوەی کە خودایان ناسی، بەڵام وەک خودا ستایشیان نەکرد و سوپاسیان نەکرد، بەڵکو لە بیرکردنەوەیان پووچەڵ بوون و دڵە گێلەکانیان تاریک بوو. هەرچەندە خۆیان بە دانا دەزانی، بەڵام بوونە گێل،

هاوبەشی بکە
ڕۆما 1 KSS