ڕۆما 17:1-20
ڕۆما 17:1-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه تیایدا بێتاوانكردن له خوداوه ئاشكرا كراوه، هه‌ر له ده‌ستپێكردنه‌وه تا پایان به باوه‌ڕه، وه‌ک نووسراوه: {خوداناس به باوه‌ڕ ده‌ژیێت} . چونكه تووڕه‌یی خودا له ئاسمانه‌وه ئاشكرایه، دژی هه‌موو خودانه‌ناسی و تاوانی خه‌ڵک، ئه‌وانه‌ی به تاوان ڕه‌وا داده‌پۆشن. چونكه ناسینی خودا تێیاندا دیاره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا بۆی ده‌رخستوون. چونكه شته نه‌بینراوه‌كان، توانا جاویدانی و خودایه‌تییه‌كه‌ی، له به‌دیهێنانی جیهانه‌وه به‌هۆی دروستكراوان دركی پێ كراوه و به ڕوونی بینراوه، بۆیه بێ بیانوون.
ڕۆما 17:1-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە پەیامی ئینجیل‌دا بێتاوانکردن لە خوداوە ئاشکرا دەکرێت، ئەم بێتاوانکردنەش لە دەستپێکەوە هەتا کۆتایی بە باوەڕە، وەک نووسراوە: ﴿ئەوەی ڕاستودروستە بە باوەڕ دەژیێت.﴾ لە ئاسمانەوە تووڕەیی خودا لە دژی هەموو خوانەناسی و خراپەکارییەکی خەڵک دەردەکەوێت، ئەوانەی بە خراپەکانیان ڕاستی دادەپۆشن، چونکە ئەوەی کە دەبێت لەبارەی خوداوە بزانرێت، لەلای ئەوان ئاشکرایە، لەبەر ئەوەی خودا بۆی دەرخستوون. لەبەر ئەوەی سیفەتە نەبینراوەکانی خودا، توانا هەتاهەتایی و خودایەتییەکەی، لە بەدیهێنانی جیهانەوە بەهۆی دروستکراوان درکیان پێ کراوە و بە ڕوونی بینراون، بۆیە بێ بیانوون.