ڕۆما 16:1-20
ڕۆما 16:1-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه شه‌رمم به ئینجیلی مه‌سیح نییه، چونكه هێزی خودایه بۆ ڕزگاربوونی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن، یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا بۆ یۆنانی. چونكه تیایدا بێتاوانكردن له خوداوه ئاشكرا كراوه، هه‌ر له ده‌ستپێكردنه‌وه تا پایان به باوه‌ڕه، وه‌ک نووسراوه: {خوداناس به باوه‌ڕ ده‌ژیێت} . چونكه تووڕه‌یی خودا له ئاسمانه‌وه ئاشكرایه، دژی هه‌موو خودانه‌ناسی و تاوانی خه‌ڵک، ئه‌وانه‌ی به تاوان ڕه‌وا داده‌پۆشن. چونكه ناسینی خودا تێیاندا دیاره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا بۆی ده‌رخستوون. چونكه شته نه‌بینراوه‌كان، توانا جاویدانی و خودایه‌تییه‌كه‌ی، له به‌دیهێنانی جیهانه‌وه به‌هۆی دروستكراوان دركی پێ كراوه و به ڕوونی بینراوه، بۆیه بێ بیانوون.
ڕۆما 16:1-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
شەرمم بە پەیامی ئینجیل نییە، لەبەر ئەوەی هێزی خودایە بۆ ڕزگاربوونی هەموو ئەوانەی باوەڕ دەهێنن، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە. لە پەیامی ئینجیل‌دا بێتاوانکردن لە خوداوە ئاشکرا دەکرێت، ئەم بێتاوانکردنەش لە دەستپێکەوە هەتا کۆتایی بە باوەڕە، وەک نووسراوە: ﴿ئەوەی ڕاستودروستە بە باوەڕ دەژیێت.﴾ لە ئاسمانەوە تووڕەیی خودا لە دژی هەموو خوانەناسی و خراپەکارییەکی خەڵک دەردەکەوێت، ئەوانەی بە خراپەکانیان ڕاستی دادەپۆشن، چونکە ئەوەی کە دەبێت لەبارەی خوداوە بزانرێت، لەلای ئەوان ئاشکرایە، لەبەر ئەوەی خودا بۆی دەرخستوون. لەبەر ئەوەی سیفەتە نەبینراوەکانی خودا، توانا هەتاهەتایی و خودایەتییەکەی، لە بەدیهێنانی جیهانەوە بەهۆی دروستکراوان درکیان پێ کراوە و بە ڕوونی بینراون، بۆیە بێ بیانوون.