ئاشکراکردن 2:4-6
ئاشکراکردن 2:4-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
یه‌كسه‌ر كه‌وتمه ڕووحه‌وه، ته‌ختێكم بینی له ئاسمان دانرابوو، له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش یه‌كێک دانیشتبوو. دانیشتووه‌كه له ڕواڵه‌تدا له به‌ردی یه‌شب و عه‌قیق ده‌چوو، په‌لكه‌زێڕینه‌یه‌كیش له شێوه‌ی زمروود له ده‌وری ته‌خته‌كه‌دا بوو. له ده‌وری ته‌خته‌كه‌ش بیست و چوار ته‌خت هه‌بوون، بیست و چوار پیریش كه جلی سپییان پۆشیبوو له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، تاجی زێڕینیان له‌سه‌ر بوو. له ته‌خته‌كه‌وه بروسک و هه‌وره‌تریشقه و ده‌نگه‌ده‌نگ ده‌هات، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ش حه‌وت چرای ئاگرین ده‌سووتان، كه حه‌وت ڕووحه‌كه‌ی خودان. له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ش شوێنێكی وه‌ک ده‌ریایه‌كی شووشه‌یی هه‌بوو. له‌ناوه‌ڕاست و له ده‌وروبه‌ری ته‌خته‌كه چوار بوونه‌وه‌ر هه‌بوون، له‌پێش و پاش به چاو داپۆشرابوون
ئاشکراکردن 2:4-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دەستبەجێ ڕۆحی پیرۆزم هاتە سەر و تەختێکم بینی لە ئاسمان دانرابوو، لەسەر تەختەکەش یەکێک دانیشتبوو. ڕوخساری دانیشتووەکە لە بەردی یەشب و یاقووتی سوور دەچوو، پەلکەزێڕینەیەکیش وەک زمروود لە دەوری تەختەکە دەدرەوشایەوە. لە دەوری تەختەکەش بیست و چوار تەخت هەبوون، بیست و چوار پیریش کە جلی سپییان پۆشی بوو لەسەر تەختەکان دانیشتبوون و تاجی زێڕینیان لەسەر بوو. لە تەختەکەوە هەورە بروسکە و دەنگەدەنگ و هەورەگرمە دەهات، لەبەردەم تەختەکەش حەوت چرای ئاگرین دەسووتان، کە حەوت ڕۆحەکەی خودان. لەبەردەم تەختەکەش شوێنێکی وەک دەریایەکی شووشەیی هەبوو، وەک کریستاڵ. لە ناوەڕاست، لە دەوروبەری تەختەکە چوار بوونەوەر هەبوون، لەپێش و پاش بە چاو داپۆشرا بوون.