ئاشکراکردن 3:3-16
ئاشکراکردن 3:3-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌بیرت بێته‌وه چۆن وه‌رتگرت و بیستت، بیپارێزه و تۆبه بكه. چونكه ئه‌گه‌ر بێ‌دار نه‌بیت، ئه‌وا وه‌ک دزێک دێم و نازانی له چ كاتێک بۆت دێم. خه‌ڵكێكی كه‌مت له سه‌ردسدا هه‌یه پۆشاكه‌كانیان گڵاو نه‌كردووه، به به‌رگی سپییه‌وه له‌گه‌ڵ من ڕێده‌كه‌ن، چونكه شایانی ئه‌وه‌ن. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ئاوا به‌رگی سپی ده‌پۆشێت و ناوی له سیپاره‌ی ژیان ناسڕمه‌وه و له‌به‌رده‌م باوكم و له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی دان به ناوه‌كه‌یدا ده‌نێم. ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ”. هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی پیلاده‌لپیا، بنووسه: “ئه‌وه‌ی پارسا و ڕه‌وایه، كلیله‌كه‌ی داویدی له ده‌سته، ئه‌وه‌ی ده‌یكاته‌وه و كه‌س دایناخات، دایده‌خات و كه‌س نایكاته‌وه، ده‌فه‌رمووێ: ئاگام له كرداره‌كانته. ئه‌وه‌تا ده‌رگایه‌كی كراوه‌م له‌به‌رده‌مت داناوه و كه‌س ناتوانێت دایبخات. چونكه هێزێكی كه‌مت هه‌یه، به‌ڵام وشه‌ی من ده‌پارێزیت، نكۆڵیت له ناوی من نه‌كرد. ئه‌وه‌تا ئاوا له‌وانه‌ی كه‌نیشتی شه‌یتان ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن جووین و جووش نین، به‌ڵكو درۆ ده‌كه‌ن، وایان لێ ده‌كه‌م بێن و له‌به‌رده‌م پێیه‌كانت كڕنۆش ببه‌ن و بزانن تۆم خۆشویستووه. چونكه ڕاسپارده‌ی منت بۆ دانبه‌خۆداگرتن پاراستووه، منیش له كاتی تاقیكردنه‌وه ده‌تپارێزم، كه خه‌ریكه به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا دێت، تاكو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی نیشته‌جێن تاقی بكرێنه‌وه. زوو دێم. ده‌ست بگره به‌وه‌ی هه‌ته، تاكو كه‌س تاجه‌كه‌ت لێ نه‌ستێنێت. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یكه‌مه كۆڵه‌گه‌یه‌ک له نێو په‌رستگای خوداوه‌ندم و هه‌رگیز لێی ده‌رناچێت. ناوی خوداوه‌ندم و ناوی شاری خوداوه‌ندم له‌سه‌ر ده‌نووسم، یروشلایمی نوێ، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خوداوه‌ندمه‌وه له ئاسمان دێته خواره‌وه، هه‌روه‌ها ناوی نوێی خۆمی له‌سه‌ر ده‌نووسم. ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ”. بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی لادیقیا، بنووسه: “ئامین و گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاست و ڕاستگۆ كه ده‌ستپێكی ئافریده‌ی خودایه، ده‌فه‌رمووێ: ئاگام له كرداره‌كانته، تۆ نه سارد و نه گه‌رمیت. خۆزگه سارد یان گه‌رم بووای. چونكه شله‌تێنیت، نه ساردیت و نه گه‌رمیت، به‌ته‌مام له ده‌ممه‌وه بتتفێنمه‌وه.
ئاشکراکردن 3:3-16 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئیتر ئەو شتەی کە فێری بوویت و بیستت بەبیر خۆتی بهێنەرەوە و بە باشی پێیەوە پابەند بە و تۆبە بکە. بەڵام ئەگەر ئێشک نەگریت ئەوا وەک دزێک دێم و نازانی لە چ کاتێکدا دێمە سەرت. «کەچی خەڵکێکی کەمت لە ساردسدا هەیە بەرگەکانیان گڵاو نەکردووە. ئەوان بە بەرگی سپییەوە لەگەڵ من ڕێ دەکەن، چونکە شایانی ئەوەن. ئەوەی سەربکەوێت، ئاوا بەرگی سپی دەپۆشێت و ناوی لە پەڕتووکی ژیاندا ناسڕمەوە و لەبەردەم باوکم و لەبەردەم فریشتەکانی دان بە ناوەکەیدا دەنێم. ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێسا‌کان دەفەرموێ.» هەروەها بۆ فریشتەی کڵێساکەی فیلادەلفیا بنووسە: ئەوەی پیرۆز و ڕاستە، کلیلەکەی داودی لە دەستە، ئەوەی دەیکاتەوە و کەس دایناخات، دایدەخات و کەس نایکاتەوە، دەفەرموێ: «ئاگام لە کردارەکانتە. ئەوەتا دەرگایەکی کراوەم لەبەردەمت داناوە و کەس ناتوانێت دایبخات. دەزانم هێزێکی کەمت هەیە، بەڵام وشەی من دەپارێزیت، نکۆڵیت لە ناوی من نەکرد. ئەوەتا ئاوا لەوانەی کەنیشتی شەیتان دەکەم، ئەوانەی دەڵێن جولەکەین و جولەکەش نین، بەڵکو درۆ دەکەن، وایان لێ دەکەم بێن و لەبەردەم پێیەکانتدا کڕنۆش ببەن و بزانن تۆم خۆشویستووە. لەبەر ئەوەی بەگوێرەی ڕاسپاردەکەم دانت بەخۆتداگرت، منیش لە کاتی تاقیکردنەوەدا دەتپارێزم کە بەسەر هەموو جیهاندا دێت بۆ ئەوەی دانیشتووانی جیهان تاقی بکرێنەوە. «زوو دێم. دەست بگرە بەوەی هەتە، تاکو کەس تاجەکەت لێ نەستێنێت. ئەوەی سەربکەوێت، دەیکەمە کۆڵەکەیەک لەناو پەرستگای خودام و هەرگیز لێی دەرناچێت. ناوی خودای خۆم و ناوی شاری خودای خۆمی لەسەر دەنووسم، ئۆرشەلیمی نوێ، ئەوەی لەلایەن خودای خۆم لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە، هەروەها ناوی نوێی خۆمی لەسەر دەنووسم. ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێسا‌کان دەفەرموێ.» بۆ فریشتەی کڵێساکەی لاودیکییا بنووسە: ئەمە پەیامی ئەوەیە کە بە «ئامین» ناو دەبردرێت، کە شایەتیدەری دڵسۆز و ڕاستگۆیە و سەرچاوەی بەدیهێنراوەکانی خودایە: «ئاگام لە کردارەکانتە، تۆ نە سارد و نە گەرمیت. خۆزگە سارد یان گەرم بووای، بەڵام لەبەر ئەوەی شلەتێنیت، نە ساردیت و نە گەرمیت، بەتەمام لە دەممەوە بتتفێنمەوە.