ئاشکراکردن 19:3-22
ئاشکراکردن 19:3-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وانه‌ی خۆشمبووێت سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌م و ته‌مبێی ده‌كه‌م. بۆیه دڵگه‌رم به و تۆبه بكه. ئه‌وه‌تا له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستاوم و له ده‌رگا ده‌ده‌م. ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوێی له ده‌نگم بوو و ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه، لێی دێمه ژووره‌وه و شێوی له‌گه‌ڵ ده‌خۆم، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌مدا له‌گه‌ڵم دا‌نیشێت، وه‌ک منیش سه‌ركه‌وتم و له‌گه‌ڵ باوكم له ته‌خته‌كه‌یدا دانیشتم. ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ”.
ئاشکراکردن 19:3-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئەوانەی خۆشم بوێن سەرزەنشتیان دەکەم و تەمبێیان دەکەم. بۆیە دڵگەرم بە و تۆبە بکە. ئەوەتا لە بەردەرگا وەستاوم و لە دەرگا دەدەم. ئەگەر یەکێک گوێی لە دەنگم بوو و دەرگاکەی کردەوە، لێی دێمە ژوورەوە و نانی لەگەڵ دەخۆم، ئەویش لەگەڵ من. «ئەوەی سەربکەوێت، لەگەڵ خۆم لەسەر تەختەکەم دایدەنیشێنم، وەک چۆن منیش سەرکەوتنم بەدەستهێنا و لەگەڵ باوکم لەسەر تەختەکەی دانیشتم. ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێسا‌کان دەفەرموێ.»