ئاشکراکردن 17:3-18 - Compare All Versions
ئاشکراکردن 17:3-18 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
چونكه ده‌ڵێی: ده‌وڵه‌مه‌ندم و زه‌نگین بوومه، پێویستیم به هیچ نییه. به‌ڵام بێ ئاگای له‌وه‌ی به ده‌رده‌سه‌ری و نه‌گبه‌ت و هه‌ژار و كوێر و ڕووتیت. ئامۆژگاریت ده‌كه‌م زێڕی به ئاگر پوخته‌كراوم لێ بكڕیت تاكو ده‌وڵه‌مه‌ند بیت، جلی سپیش تاكو بیپۆشیت، بۆئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری ڕووتیت ده‌رنه‌كه‌وێت، كلیش له چاوت بده‌یت تاكو ببینیت.
هاوبەشی بکە
ئاشکراکردن 3 PNTZSئاشکراکردن 17:3-18 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
تۆ دەڵێی: ”دەوڵەمەندم و زەنگین بوومە، پێویستیم بە هیچ نییە.“ بەڵام بێئاگای لەوەی کە بەدبەخت و نەگبەت و هەژار و کوێر و ڕووتیت. ئامۆژگاریت دەکەم زێڕی بە ئاگر پوختەکراوم لێ بکڕیت تاکو دەوڵەمەند بیت، جلی سپیش تاکو لەبەری بکەیت بۆ ئەوەی شەرمەزاری ڕووتیت دەرنەکەوێت، هەروەها کلیش بۆ ئەوەی لە چاوتی بدەیت هەتا ببینیت.
هاوبەشی بکە
ئاشکراکردن 3 KSS