لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 15:3-22

ئاشکراکردن 15:3-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئاگام له‌ كرداره‌كانته‌، تۆ نه‌ سارد و نه‌ گه‌رمیت. خۆزگه‌ سارد یان گه‌رم بووای. چونكه‌ شله‌تێنیت، نه‌ ساردیت و نه‌ گه‌رمیت، به‌ته‌مام له‌ ده‌ممه‌وه‌ بتتفێنمه‌وه‌. چونكه‌ ده‌ڵێی: ده‌وڵه‌مه‌ندم و زه‌نگین بوومه‌، پێویستیم به‌ هیچ نییه‌. به‌ڵام بێ ئاگای له‌وه‌ی به‌ ده‌رده‌سه‌ری و نه‌گبه‌ت و هه‌ژار و كوێر و ڕووتیت. ئامۆژگاریت ده‌كه‌م زێڕی به‌ ئاگر پوخته‌كراوم لێ بكڕیت تاكو ده‌وڵه‌مه‌ند بیت، جلی سپیش تاكو بیپۆشیت، بۆئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری ڕووتیت ده‌رنه‌كه‌وێت، كلیش له‌ چاوت بده‌یت تاكو ببینیت. ئه‌وانه‌ی خۆشمبووێت سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌م و ته‌مبێی ده‌كه‌م. بۆیه‌ دڵگه‌رم به‌ و تۆبه‌ بكه‌. ئه‌وه‌تا له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستاوم و له‌ ده‌رگا ده‌ده‌م. ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوێی له‌ ده‌نگم بوو و ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه‌، لێی دێمه‌ ژووره‌وه‌ و شێوی له‌گه‌ڵ ده‌خۆم، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌مدا له‌گه‌ڵم دانیشێت، وه‌ک منیش سه‌ركه‌وتم و له‌گه‌ڵ باوكم له‌ ته‌خته‌كه‌یدا دانیشتم. ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ”.

ئاشکراکردن 15:3-22 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

«ئاگام لە کردارەکانتە، تۆ نە سارد و نە گەرمیت. خۆزگە سارد یان گەرم بووای، بەڵام لەبەر ئەوەی شلەتێنیت، نە ساردیت و نە گەرمیت، بەتەمام لە دەممەوە بتتفێنمەوە. تۆ دەڵێی: ”دەوڵەمەندم و زەنگین بوومە، پێویستیم بە هیچ نییە.“ بەڵام بێئاگای لەوەی کە بەدبەخت و نەگبەت و هەژار و کوێر و ڕووتیت. ئامۆژگاریت دەکەم زێڕی بە ئاگر پوختەکراوم لێ بکڕیت تاکو دەوڵەمەند بیت، جلی سپیش تاکو لەبەری بکەیت بۆ ئەوەی شەرمەزاری ڕووتیت دەرنەکەوێت، هەروەها کلیش بۆ ئەوەی لە چاوتی بدەیت هەتا ببینیت. «ئەوانەی خۆشم بوێن سەرزەنشتیان دەکەم و تەمبێیان دەکەم. بۆیە دڵگەرم بە و تۆبە بکە. ئەوەتا لە بەردەرگا وەستاوم و لە دەرگا دەدەم. ئەگەر یەکێک گوێی لە دەنگم بوو و دەرگاکەی کردەوە، لێی دێمە ژوورەوە و نانی لەگەڵ دەخۆم، ئەویش لەگەڵ من. «ئەوەی سەربکەوێت، لەگەڵ خۆم لەسەر تەختەکەم دایدەنیشێنم، وەک چۆن منیش سەرکەوتنم بەدەستهێنا و لەگەڵ باوکم لەسەر تەختەکەی دانیشتم. ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ.»