ئاشکراکردن 3:22-10
ئاشکراکردن 3:22-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر هیچ نه‌فره‌تێک نامێنێت. ته‌ختی خودا و كاوڕه‌كه‌ش له‌نێو شاره‌كه‌دا ده‌بن، به‌نده‌كانی ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن و ڕووی ده‌بینن و ناوی له‌سه‌ر نێوچه‌وانیانه. له‌وێ شه‌و دانایه‌ت، پێویستییان به چرا و ڕووناكی خۆر نابێت، چونكه په‌روه‌ردگار خوداوه‌ند به‌سه‌ریاندا ده‌دره‌وشێته‌وه و تاهه‌تایه حوكمڕانی ده‌كه‌ن. پاشان پێی وتم: “ئه‌م وتانه سه‌رڕاست و ڕه‌وان. په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕووحی پێغه‌مبه‌ره پارسا‌كان، فریشته‌كه‌ی خۆی نارد تاكو ئه‌و شتانه پیشانی به‌نده‌كانی خۆی بدات كه ده‌بێت زوو ڕووبده‌ن”. “ئه‌وه‌تا خێرا دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه ده‌پارێزێت”. من یوخه‌ننه‌نم، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م شتانه‌م بینی و بیستم. كاتێ بینیم و بیستم، كه‌وتم بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رپێی ئه‌و فریشته‌یه كڕنۆش ببه‌م، كه ئه‌م شتانه‌ی پیشانده‌دام. جا پێی وتم: “وا مه‌كه! منیش وه‌ک تۆ به‌نده‌ی هاوكارتم، له‌گه‌ڵ برا پێغه‌مبه‌ره‌كانت و ئه‌وانه‌ی وته‌كانی ئه‌م سیپاره‌یه ده‌پارێزن. كڕنۆش بۆ خودا ببه!”. هه‌روه‌ها پێی وتم: “مۆر له وشه‌كانی پێشبینی ئه‌م سیپاره‌یه مه‌ده، چونكه كاته‌كه نزیكه.
ئاشکراکردن 3:22-10 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئیتر هیچ نەفرەتێک نامێنێت. تەختی خودا و بەرخەکەش لەناو شارەکەدا دەبن، بەندەکانی خزمەتی دەکەن و ڕووی دەبینن و ناوی لەسەر نێوچەوانیانە. لەوێ شەو دانایەت و پێویستییان بە چرا و ڕووناکی خۆر نابێت، چونکە یەزدانی پەروەردگار بەسەریاندا دەدرەوشێتەوە و بۆ هەتاهەتایە فەرمانڕەوایەتی دەکەن. پاشان پێی فەرمووم: «ئەم وشانە ڕاست و جێی متمانەن. خودای پەروەردگاری ڕۆحی پێغەمبەران، فریشتەکەی خۆی نارد تاکو ئەو شتانە پیشانی بەندەکانی خۆی بدات کە دەبێت زوو ڕووبدەن.» «ئەوەتا بە پەلە دێم! خۆزگە دەخوازرێت بەوەی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە وشە بە وشە پەیڕەو دەکات.» من یۆحەنام، ئەوەی کە ئەم شتانەم بینی و بیستم. کاتێک بینیم و بیستم، کەوتم بۆ ئەوەی لەبەرپێی ئەو فریشتەیە کڕنۆش ببەم کە ئەم شتانەی پیشاندەدام. جا پێی گوتم: «وا مەکە! منیش وەک تۆ بەندەی هاوکارتم، لەگەڵ خوشک و برا پێغەمبەرەکانت و ئەوانەی پەیامی ئەم پەڕتووکە پەیڕەو دەکەن. کڕنۆش بۆ خودا ببە!» هەروەها پێی گوتم: «پەیامی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە مەشارەوە، چونکە کاتەکە نزیکە.